
فێرخوازانی کۆلێژی پزیشکیی ددان بەشدارى لە چالاکیەکى “DENTOVATE 2026” دەکەن
- Categories كۆلێژی پزیشكی ددان
- Date ئەیلوول 24, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 22/09/2026، لە ناوەندی (Advanced Dent – Training Center)، فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکیی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە سیمینارێکدا بە ناونیشانی (Sectional Mechanics: More Control, Less Unwanted Movement) کرد.
لەو چالاکیەدا، کە لەلایەن دکتۆر بڕوا چاپوک پێشکەش کرا. هەریەک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم (خالیدە غازی مجید، ئاهین سلام حاجی، شێنێس نەوزاد مەحمود و، مند فەرهاد محەمەد) بە سەرپەرشتیی مامۆستا ڕەزان برهان الدین محمد بەشدارییان کرد و، تیایدا دکتۆر بڕوا چاپوک جەختى لەسەر میکانیکی ڕاستکردنەوەی کەرتى ددان (Sectional Mechanics) کردەوە و، تیشکى خستە سەر چۆنییەتی بەشداربوونی سیستمە هێزییە تۆکمەکان لە باشترکردنی جوڵەی ددان و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەویستراوەکان بەتایبەت لە شێوەدان بە تەلەکان و چەماندنەوەیان، کۆنتڕۆڵکردنی جێگیرکردن (Anchorage)، سیستمەکانی هێز، مامەڵەکردن لەگەڵ جوڵەی نەویستراوی ددان و، جێبەجێکردنی کلینیکی لە ڕێگەی تاوتوێکردنی حاڵەتە پرۆسەییەکان.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، ڕێزلێنانی شایستە پێشکەش بە بەشداربووان کرا و، بڕوانامەی بەشدارییکردن و دیاری کۆنتڕۆڵکراو بەسەر فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى دا دابەش کرا.



