فێرخوازان بەشى ئەندازیارى شارستانى پڕۆژەى ئاوى ئیفراز بەسەر دەکەنەوە
لە بەردەوامى ڕێکخستنى سەردانیە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکانى خوێندن ڕێکى دەخات، پڕۆژەى ئاوى ئیفرازیان لە پارێزگاى هەولێر بەسەرکردەوە.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دڵشاد خورشید، فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى شارستانى (پڕۆژەى ئاوى ئیفرازى ٣)ێیان لە پارێزگاى هەولێر بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا، ئەندازیارى سەرپەرشتیار هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا و فێرخوازان باسى لە هەنگاوەکانى پاڵاوتنى ئاو و چۆنیەتى ڕاکیشانى لە زێى گەورە تا شارى هەولێر کرد، هەروەک باسى لە بابەتە کیمیایی و پاککەرەوانە کرد، کە لە پڕۆسەى خاوێنکردن و پاڵاوتنى ئاوەکەدا بەکارى دەهێنن.
(پڕۆژەى ئاوى ئیفرازى ٣) یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانى پارێزگاى هەولێر و، لەسەر زێى گەورە بونیاد نراوە، کە لە توانایدایە (١٠,٠٠٠) هەزار مەتر سێ جال ە کاتژمێرێکدا ئاو بپاڵێوێت و کێشەى کەم ئاوى لە پارێزگاى هەولێر چارەسەر بکات.