قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی وه‌رزش سه‌ردانی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی جیهان ده‌كه‌ن
ڕۆژی 10/2/2020 قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی وه‌رزش هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ ی جیهان.
هۆكاری سه‌ردانه‌كه، ئاماده‌بوونی وانه‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی یاری و چالاكیه وه‌رزشیه‌كان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن. كه تیایدا قوتابیان توانیان زانیاری ته‌واو و شاره‌زایی ده‌رباره‌ی ئامێر و شوێنه دیاری كراوه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن كه بۆ ئه‌م جۆره مه‌به‌سته به‌كار دێت.
شایانی باسه قوتابیان به گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌له‌فزیۆن پێشوازیان لێكرا.