قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر سه‌ردانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ده‌كات
رۆژی ١٤- ٢-٢٠١٧ كێن گرۆس قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر سه‌ردانی زانكۆی جیهان -هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و د.نه‌جده‌ت زه‌كی و د.سه‌باح سوبحی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك به‌شه‌كان و ستاڤی كه‌فێ نه‌سته‌له تۆن هاوس ، كه براندێكی ئه‌مریكی یه پێشوازیی لێكرا .
سه‌ره‌تای سهردانیكردنهكه به ڕێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كهڤێیهكه ده‌ستی پێكرد ، لهدانیشتێنێكی قاوه‌خواردنه‌وه‌ی نێوان به‌رێز كێن گرۆس قونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێرو د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر ئالوگۆڕی گه‌ڵێ بابه‌تی زانستی و هاریكاری نێوانیان كرا .
پاشان كێن گرۆس له گه‌ڕانێكدا به‌ناو زانكۆ ، گهڵهری جیهانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و وپێشانگاو تابلۆی قوتابیانی بینی كه به‌بۆنه‌ی رۆژی فالانتاینا نمایشكرابوو ، دواتر چایخانه‌و ماڵی كوردهواری به‌سه‌ركرده‌وه .
له‌دیمانه‌یه‌كی كورتدا ، به‌رێز كین گڕۆس بۆ جیهان TVVی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی ودڵگیری سه‌رسام بوونی خۆشی به زانكۆی جیهان- هه‌ولێر به چه‌ندین شێواز گوزارشت لێ‌كرد و به‌ده‌سته‌واژه‌ی سوپاس .. سوپاس زانكۆی جیهان ، هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ زانكۆ خواست .