پانێڵی ( ٧ ) ی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی سازكرد
پانێڵی ( ٧ ) ی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی سازكرد
له‌درێژه‌ی پانێڵه‌كانی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان ، له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌دا ، ئه‌مڕۆ ١٢-٢-٢٠١٧ به‌رێزان د. چنار سه‌عد عه‌بدولڵا و د. مونا یاقۆ پانێڵی ( ٧ ) ی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانیان به‌رێوه‌برد .
سه‌ره‌تای پانێڵ د.فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان -هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێر هێنان باسی له بایه‌خی ئه‌م پانێڵانهكرد و له ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوا . دواتر هه‌ریه‌ك له به‌رێزان :
:- د. چنارسه‌عد عه‌بدولڵا له‌روانگه‌ی ئێستای بارۆدۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی( هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌بواری كۆمه‌ڵناسی ) بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد .
د. مونا یاقۆ له ڕوانگه‌ی پێكهاته‌ی كلدۆ ئاشور وه‌ك پسپۆری یاسای پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی ( مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ) بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد .
پاش پێشكه‌شكردنی بابهتهكان ، گفتوگۆ و پرسیاری ئاماده‌بوان، گهرموگوڕییهكی دیكه‌ی به‌خشییه پانێڵهكهو ڕاشكاوانه ڕۆڵی پێكهاته‌ی ئاشوری و كلدانی له‌ده‌ستوری هه‌رێم و ئایندهی ده‌وڵه‌تی كوردستان و باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئاینده تاوتوێ كرا