لە زانکۆی جیهان-هەولێر بروانامە بەسەر بەشداربوانى یەکەمین خولی ڕاهێنانی فەرمانبەرانی کۆمپانیای “اليسرة” دابەش کرا
- Categories بەشی راگەیاندن, بەشی كارگێڕی كار
- Date حوزهیران 17, 2026
لە مەراسیمێکى تایبەتدا، کە بە ئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار عبدالکەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان بەڕێوەچوو، بروانامە بەسەر بەشداربوانى یەکەمین خولی ڕاهێنانی فەرمانبەرانی کۆمپانیای “اليسرة” دابەش کرا.
لەو خولەدا، کە لەبەر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی خاڵەکانى ڕێککەوتننامەی هاوبەشی نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و کۆمپانیای “اليسرة”، لە لایەن هەردوو بەشی (ڕاگەیاندن) و (کارگێڕی کار) کرابوەوە، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای “اليسرة” بەشدارییان تیادا کرد وەک بەشێکە لە پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی کادرانی کەرتی تایبەت.
خولەکە بۆ ماوەى پێنچ ڕۆژ بەردەوام بوو؛ لە دواڕۆژی خولەکەدا، فەرمانبەرانی بەشداربوو تاقیکردنەوەی کۆتاییان ئەنجامدا، مەبەست لەم تاقیکردنەوەیە، پێوانەکردنی ئاستی سوودمەندیی بەشداربووان بوو لەو تەوەرە تیۆری و پراکتیکییانەی لە ماوەی خولەکەدا پێشکەشیان کرا، تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی زانیارییەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەیان لەسەر ژینگەی کارکردنیان دەبێت.
دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، مەراسیمێک بە ئامادەبوونى سەرۆکى هەریەک لە بەشەکانی (ڕاگەیاندن) و (کارگێڕی کار) و مامۆستایانى خولەکە بەڕێوەچوو و، تیایدا بڕوانامەی بەشداریکردن و دەرچوون دابەش کرا. ئەکادیمیستان و سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکە لە زانکۆی جیهان-هەولێر ستایشی ئاستی پابەندی و کارلێکی ئەرێنیی فەرمانبەرانیان کرد.
ئەم خولە وەک وێستگەی یەکەم و دەسپێکی فەرمیی ١٤ خولەکەی دیکە هەژمار دەکرێت، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ تەواوی ستافی کۆمپانیاکە ئەنجام بدرێن، کە ژمارەیان دەگاتە ٨٩٠ فەرمانبەر و لە لقە جیاوازەکانی کۆمپانیاکە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. ئەم هەنگاوە دەبێتە هەوێنێک بۆ ئاوێتەکردنی زانیارییە ئەکادیمییەکان بە ژینگەی کارکردنی ڕاستەقینە.
You may also like
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 13-6-2026، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان كرد لە كۆڕێكی شیعریی و ئەدەبی كە لەلایەن ناوەندی گەنجان لە هەولێر …
لە زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەندیکای ژمێریاران و وردبینانى کوردستان کرا
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، لە زانکۆی جیهان-هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان کرا. شاندی میوان پێکهاتبوون لە (سەلیم سەلیم حوسێن) بەڕێوەبەری سەندیکا و (گۆران …

