لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بروانامەی بەشداریکردنى بەسەر فەرمانبەران و ڕێکخەرانی بەشە زانستییەکانى خولى کارگێڕى دابەش کرا
- Categories بەشی كارگێڕی كار, ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تەممووز 1, 2026
ڕۆژی چوارشەممە لە رێکەوتی (1/07/2026) ،لە مەراسیمێکى تایبەتدا لە هۆڵی VIP، کە بە ئامادەبوونى هەر یەک لە پرۆفیسۆر دکتۆر امجد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار عبدالکەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان بەڕێوەچوو، بروانامە بەسەر بەشداربوانى خولی ڕاهێنانی فەرمانبەران و رێکخەرانی بەشە زانستیە دابەش کرا.
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، لە میانەى پێشکەشکردنى وتەیەکدا جەختی لەسەر گرنگی ڕاهێنان و فێربوونی بەردەوام کردەوە و، ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆشنبیری تەنها بە بەدەستهێنانی بروانامە بەدەست نایەت، بەڵکو پێویستی بە نوێکردنەوە و فراوانکردنی بەردەوامی زانیاری هەیە.
ئەم خولە، بە بەشداری ژمارەیەک لە فەرمانبەران و ڕێکخەرانی بەشە زانستییەکان، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی نوێگەری لە بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕیدا بەڕێوە چوو.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر و، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان، بروانامەی تەواوکردنی خولی ڕاهێنانیان بە مامۆستایانی ڕاهێنەر، فەرمانبەران و ڕێکخەرانی بەشە زانستییەکان دابەش کرد.



