مامۆستایانی بەشى یاسا و کارگێڕى کار لە کۆمارى میللى چین؛ ژمارەیەک ناوەند و دامەزراوەى جیاواز بەسەردەکەنەوە
- Categories بەشی كارگێڕی كار, بەشی یاسا, ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تەممووز 19, 2026
لە چوارچێوەی پرۆگرامى ڕاهێنانی ئەکادیمی نێودەوڵەتی لە کۆماری میللی چین، دکتۆر عمر زوبیر ظاهر، سەرۆکی بەشی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و، مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر لە بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر، لە کۆمارى میللى چین ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی (18/07/2026)، کۆمەڵێک ناوەند و دامەزراوەى جیاوازییان بەسەرکردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیاندا؛ سەردانی سەنتەری ئاڵوگۆڕی زانست و تەکنەلۆژیا Science & Technology Exchange Center in Emeishan کرد. لە گەڵ گەیشتنیان، شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەرمی لەلایەن خاتوو ماری پو Ms. Mary Pu، ستافى بەڕێوەبردنى ناوەندەکە پێشوازیان لێکرا. ئینجا کورتەیەکى لەبارەى سەنتەری ئاڵوگۆڕی زانست و تەکنەلۆژیا پێشکەش بە مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، پاشان هاوەڵى مامۆستایانى کرد و، بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوە، لە میانەى بەسەرکردنەوەى سەنتەرەکەدا (ماری پو) ڕۆڵی سەنتەرەکەى لە پشتیوانیکردنی توێژینەوەی زانستی، بەهێزکردنی هاوکارییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و، پەرەپێدانی داهێنان لە ڕێگەی تاقیگە مۆدێرن و بەرنامەکانی گۆڕینی زانیاری و تەکنەلۆژیا بەوردى بۆ شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕونکردەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ماری پو Ms. Mary Pu، تیشکی خستە سەر بەشێک لە جۆرە جیاوازەکانی ڕووەکەکانی ناو باخچە زانستییەکانی ناوەندەکە و تایبەتمەندی و گرنگی ژینگەیی پیشاندا. هەروەها، بەشداربووانى ئاشناى ژمارەیەک لە ڕووەکی تروپیکی و جوانکاری، وەک Caryota urens و Cycas revoluta کرد و، گرنگی ئەم ڕووەکانە لە بواری فێرکاری ژینگەیی و توێژینەوەی زانستی بۆ مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕونکردەوە.
لە وێستگەى دووەمى سەردانەکەى هەمان ڕۆژدا، مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی کارگەی ناوداری Nongfu Spring Factory in Emeishanیان کرد. لە سەرەتای سەردانەکەدا، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا لەلایەن Ms. He Min و زانیاریەکی تەواوی لەسەر مێژوو و چالاکییەکانی کارگەکە پێشکەشکرد. ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کارگەیە لە ساڵی 2016 دامەزراوە و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئاوی سروشتی و جۆراوجۆری خواردنەوەکان. هەروەها ڕوونی کردەوە کە هێڵە ئۆتۆماتیکییەکانی بەرهەمهێنان توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 54,000 بوتڵ ئاوی سروشتی هەیە لە هەر کاتژمێرێکدا.
لە میانەى سەردانەکەیدا، مامۆستایان هێڵەکانی بەرهەمهێنانیان بەسەرکردەوە و بە وردی ئاشناى هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان بوون، هەر لە کۆکردنەوەی ئاوی سروشتی لە سەرچاوە پارێزراوەکان، تا پاککردنەوە، پڕکردن، پێچانەوە، پشکنینی کوالێتی و دابەشکردنی بەرهەمەکان.
پاشانیش سەردانی هۆڵی پیشانگەی کۆمپانیاشیان کرد و ئاشنای جۆرە جیاوازەکانی بەرهەمەکانی Nongfu Spring و سەرچاوە سروشتییەکانی ئاو لە ناوچە جیاوازەکانی چین بوون.
لە کۆتا وێستگەى یەکەم ڕۆژى سەردانەکەیاندا، مامۆستایانی بەشى یاسا و کارگێڕى کار سەردانی Mt. Emei Museum in Emeishanیان کرد.
لە میانەى سەردانەکەدا، مامۆستایان گەڕان بەناو هۆڵە جیاوازەکانی مۆزەخانەکەدا و ئاشنا بوون بە مێژوو، سروشت، جوگرافیا، ژینگە، کەلتوری دەوڵەمەندی Mount Emei، کە یەکێکە لە شوێنەوارە کەلتووری و سروشتییە جیهانییەکانی یونسکۆی چین. پێشانگەکان تیشکیان خستە سەر جۆراوجۆری بایۆلۆجی ناوازەی شاخەکە، پەرەسەندنی جیۆلۆجی، گرنگی ئایینی و ڕۆڵی گرنگی شاخەکە لە مێژووی چین و پاراستنی ژینگەدا.
هەروەها، مامۆستایان سەردانی هۆڵی سینەمای مۆزەخانەکەیانکرد، کە ڤیدیۆیەکی لێ بەخشدەکرا تایبەت بوو بە مێژوو، گرنگی کەلتووری، سروشتی Mount Emei. ئەم ڤیدیۆیە بە شێوەیەکی ورد زانیاری لەسەر دیمەنە سروشتییەکان، جیاوازی ژینگەیی، گرنگی پاراستنی ژینگە و پێگەی ئەم ناوچەیە وەک یەکێک لە ناودارترین شوێنە گەشتیاری و کەلتورییەکانی چین پێشکەش کرد.



