مامۆستایانی بەشی کارگێڕی کار و یاسا بەسەرکەوتویی کۆتاییان بە بەرنامەی خولێکى ڕاهێنانی نێودەوڵەتی لە کۆمارى میللى چین هێنا
- Categories بەشی كارگێڕی كار, بەشی یاسا
- Date تەممووز 24, 2026
لە ڕۆژی پێنجشەممە، رێککەوتی (23/07/2026)، مامۆستایانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کۆتایی بەرنامەی ڕاهێنانی ئەکادیمی نێودەوڵەتییان کرد کە لە Southwest Jiaotong University لە شاری چێنگدو، کۆماری میللی چین، بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا، هەریەک لە دکتۆر عمر زوبیر ظاهیر، سەرۆکی بەشی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و، مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر لە بەشی کارگێڕی کار بەشدارییان کرد و، سیمینارێکی تایبەتیان پێشکەش کرد و، تیایدا باسیان لە ئەزموون و سەرنجەکانی خۆیان لە ماوەی بەرنامەکەدا کرد. هەروەها سوپاسی خۆیان بۆ کۆماری میللی چین و Southwest Jiaotong University دەربڕی بۆ میوانداریی نایاب، ڕێکخستنی باش و زانیارییە بەهادارەکانی کە لەم بەرنامەیەدا بەدەستیان هێناوە. جەختیان لەوەش کردەوە کە بە زانیاری زیاتر دەربارەی سیستمى گواستنەوەی شەمەندەفەر و بەڕێوەبردنی و، بیرۆکە و ئەزموونی نوێ دەگەڕێنەوە وڵات.
دوای پێشکەشکردنی سیمینارەکان لە لایەن وڵاتەکان، Mis. He Qiang، راگری زانکۆ Southwest Jiaotong University، وتارێکی پێشکەش کرد و، پیرۆزبایى لە هەموو بەشداربووان کرد بۆ تەواوکردنی سەرکەوتووانەی بەرنامەکە. هەروەها ئاماژەی بە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی پەیوەندییە بەردەوامەکان نێوان زانکۆ و وڵاتە جیاوازەکان کرد.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، هەموو بەشداربووان لە وڵاتە جیاوازەکانى (عێراق، ئوردن، برازیل، زامبیا، نایجیریا و پاناما) بڕوانامەی بەشداریکردن و تەواوکردنی سەرکەوتووانەی کۆرسەکەیان وەرگرت. ڕێوڕەسمەکە بە گرتنی وێنەیێک کۆتایی هات، کە نیشانەی تەواوبوونی سەرکەوتووانەی بەرنامە ڕاهێنانییە نێودەوڵەتییەکە و جێگیرکردنی هاوڕێیەتی و هاوکاریی ئەکادیمی بوو لە ماوەی مانەوەیان لە چین.



