مامۆستایانی بەشەکانی کارگێڕی کار و یاسا بەشداری لە چالاکیەکى تایبەت سەبارەت بە بارودۆخى سیستمى گواستنەوە لە چین دەکەن
- Categories بەشی كارگێڕی كار, بەشی یاسا
- Date تەممووز 13, 2026
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی (13/07/2026)، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی لە چین، د. عمر زوبیر ظاهر، سەرۆکی بەشی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و، مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر لە بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەشدارییان لە سیمینارێکی تایبەت سەبارەت بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای گواستنەوەی چین کرد.
ئەم سیمینارە لەلایەن مامۆستایان Shi Huailong و Liu Yu، مامۆستا لە زانکۆی Southwest Jiaotong University، پێشکەش کرا و، تیایدا تیشکیان خستە سەر دوا پەرەسەندنەکانی تەکنەلۆژیای گواستنەوە و ئەندازیاری مۆدێرنی شەمەندەفەر لە چین. لە ماوەی سیمینارەکەدا سەرەتا، Shi Huailong بنەماکانی ئۆتۆمبێلە شەمەندەفەرییەکان ناساند، پێکهاتەی بۆگییەکانی Electric Multiple Unit (EMU) ڕوونکردەوە، چەند نموونەیەک لە دیزاینە پێشکەوتووەکان پیشاندا و ڕەفتاری داینامیکی ئەو بۆگییانەی شی کردەوە. هەروەها گرنگی ئەم تەکنەلۆژیانەی لە زیادکردنی جێگیری شەمەندەفەر، پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و باشترکردنی کارایی سیستمی گواستنەوە خستەڕوو.
پاشان، Liu Yu باسى لە دەستکەوتەکانی چین لە بواری تەکنەلۆژیای گواستنەوە کرد و، گرنگی نوێکارییە بەردەوامەکان لە ژێرخانی شەمەندەفەر، ئەندازیاری و سیستمە زیرەکەکانی گواستنەوەی ڕوونکردەوە، کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەرزکردنەوەی کارایی، سەلامەتی و پەرەپێدانی بەردەوامی سیستمی گواستنەوە. هەروەها ئاماژەی بە بەراوردی خێرایی کارکردنی شەمەندەفەری خێرا لە جیهان کرد و وتى: چین بە خێرایی ناوەندی 274.6 km/h لە پێش هەموو وڵاتانە، پاشان فەڕەنسا (271.8 km/h)، یابان (256.0 km/h)، ئیسپانیا (247.1 km/h)، ئەڵمانیا (238.8 km/h)، کۆریای باشوور (202.1 km/h)، ئیتالیا (195.2 km/h)، تورکیا (186.8 km/h)، بەریتانیای مەزن (179.1 km/h)، سوید (176.4 km/h)، ڕووسیا (175.6 km/h) و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (168.1 km/h).
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، بەشداربووان تێگەیشتنێکی فراوانتر بەدەست هێنا سەبارەت بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای گواستنەوەی چین، بە تایبەتی نوێکارییەکانی لە بواری گواستنەوە و دەستکەوتە ئەندازیارییەکان.



