مامۆستایەکی بەشى ئەندازیاریی تەلارسازی ئاشنای نوێترین تەکنەلۆژیاکانی “بیناسازیی زیرەک” دەبێت لە پڕۆژەی (Nanhu) لە چین
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date تەممووز 18, 2026
لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٦، مامۆستای یاریدەدەر (لانا شەهاب ئەحمەد) لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و گەشتێکی هونەریی زانستیدا کرد بۆ پڕۆژەی پێشەنگی “نانهۆ بۆ شوێنی بیناسازیی زیرەک (Nanhu Intelligent Construction Site Pilot Project)” لە شاری فۆژو لە کۆماری میللیی چین.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی “پەرەپێدانی پیشەسازیی بیناسازیی زیرەک بۆ وڵاتانی ڕێگەی ئاوریشم” بوو، کە لەبەر ڕۆشنایی پڕۆگرامی (China Aid) ڕێکخرابوو. سەردانەکە بە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تیمی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە دەستیپێکرد، کە لەلایەن (جۆسێف چێنگ) میوانداری کرا. لەم دیدارەدا، ئامادەبوانى پرۆگرامەکە ئاشنای نوێترین داهێنانەکان لە بواری بیناسازیی زیرەک و کارپێکردنەکانی زیرەکیی دەستکرد (AI) لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە بیناسازییەکاندا کران. تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بریتی بوون لە بەکارهێنانی مۆدێلسازیی زانیارییەکانی بینا (BIM)، تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (UAV) بۆ کارەکانی پشکنین، سەکۆ دیجیتاڵییەکانی چاودێری، سیستمە زیرەکەکانی بەڕێوەبردنی سەلامەتی و جۆری، و شیکردنەوەی خێرای داتا (Real-time data analysis)؛ کە هەموو ئەم تەکنەلۆژیا هاوچەرخانە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی کارایی پڕۆژە بیناسازییەکان، پاراستنی بەردەوامی (Sustainability) و باشترکردنی ئاستی جێبەجێکردن.
لە بەشێکی تری چالاکییەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر لانا شەهاب و بەشداربوانى پرۆگرامەکە بەشێوەیەکى مەیدانیی پڕۆژەی (Nanhu) یان بەسەرکردەوە و، لە نزیكەوە کارپێکردنە پراکتیکییەکانی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد لە شوێنی کارەکەیان بینى، بەتایبەت سیستمە زیرەکەکانی چاودێری، سەکۆ دیجیتاڵییەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە، پڕۆسە ئۆتۆماتیکییەکانی بیناسازی و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ چاودێریکردنی وردی قۆناغەکانی کار لەخۆگرتبوو.



