هۆشیارى خۆپاراستنى تەندروستى لە چالاکییەکى بەشی شیکاری کیمیای پزیشکی
بۆ هۆشیارکرددنەوەى فێرخوازانى بەشەکە و، ئاشناکردنیان بەبوارە جیاکانى پزیشکى، فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمایی پزیشکى چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا.
لەو چالاکیەکەدا، کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٤/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتیی (مامۆستای یاریدەدەر بان عبدالاله محمد) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى دووەم دوو پۆستەریان ئامادە کرد، لە پۆستەرى یەکەمدا کە تایبەت بوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، فێرخوازان زانیارى تەواویان لەسەر ئەو ڤایرۆسە و، سەرەتاى دەرکەوتنى و چۆنیەتى بڵاوبونەوەى ئەو ڤایرۆس خستبووە ڕوو، لەهەمان کاتدا باسیان لە کاریگەرى و مەترسییەکانى ڤایرۆسى کۆرنا لەسەر مرۆڤ کردبوو، چۆنیەتى خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە و پاراستنى گیانى هاوڵاتیان و فێرخوازان لەو پەتایە بەشێکى دیکەى ناوەڕۆکى پۆستەرەکەى پێکدەهێنا.
لە پۆستەى دووەمیشدا، کە تایبەت بوو بەەفۆتۆ سینتاز و پرۆسەی هەڵمژینی بایۆلۆجی و کیمیایی، پرۆسەی فۆتۆسینتازی لە ڕووەک و بەکتریای شین و سەوزدا ڕوودەدات، بەهەمان شێوە فێرخوازان لە ڕێکخستنی ئەو بولتنە زانستیەدا وردەکارى بابەتەکەیان خستبووە ڕوو، بەشێوەیەک جەخت لەسەر ئەوە کرابووە کە گرنگی فۆتۆسینتیزم تەنیا نیە بە خودى ئۆرگانیزم، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ ژینگەی دەوروبەر.