يارى پێش كۆتایی خولى تۆپى سەرمێز بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ بەڕێوەچوو
یارى پێش کۆتایی خولى تۆپى سەرمێز بۆ فێرخوازانى بەشە زانستییە جیاکانى زانکۆى جیهان -هەولێر بەسەرکەوتویی لە نێوان چەند فێرخوازێکى بەشەکانى زانستى کۆمپیوتەر و، فێرخوازێکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ئەنجامدرا.
سەرلەبەیانى ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٥/٥/٢٠٢٢) لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان- هەولێر، بەئامادەبوونى سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دوای پاڵاوتنەکان فێرخواز (بەشیر نەزیر) لە قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک و فێرخواز (ئەحمەد دڵشاد) لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر بۆ یاری پێش کۆتایی کاندید کران.
لە ئەنجامى یارییەکەدا، کە لە نێو گڕوتینى یاریزانان و هاندەران بەڕێوەدەچوو، یاریزان (ئەحمەد عاسم) لە قۆناخى چوارەمى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانى بەبردنەوەى (٢) گیم بەرامبەر بە(یەک) گیم بۆ (بەشیر نەزیر) یارییەکە بۆ خۆى مسۆگەر بکات، بەوەش توانى بگاتە قۆناخى کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.
بۆ بایەخدان بەلایەنى وەرزشى مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەرانى زانکۆ، بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ساڵانە و لە وەرزى خوێندندا چەندین خولى وەرزشى جۆراوجۆر لەسەر ئاستى کۆلێژ و بەشەکان و مامۆستایان و فێرخوازان ڕێکدەخات، بەڕێوەچوونى ئەم خولەش کە لە ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٢) بەبەشدارى دوانزە فێرخواز لە بەشە زانستیە جیاکان دەستپێکردوە لە چوارچێوەى ئەو چالاکیانە دێ، کە فێرخوازان لە بەشە جیاکان بەگڕوتین بەشدارى لە یارییەکاندا دەکەن و توانا وەرزشییەکانیان دەخەنەڕوو.
یارى تۆپى سەرمێز بەوە لە یارییەکانى دیکە جیا دەکرێتەوە، کە پێویستى بەوردى و شارەزایی و لێهاتووییەکى زۆرى یاریزانان هەیە، هەربۆیە یاریزانان زۆر بەوردى یارییەکانیان ئەنجامدەدا.