پانۆراماى سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان
لە ڕۆژانى چوارشەممە و پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٧-٨/٤/٢٠٢١) بەڕەچاوکردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هۆڵى کۆنفرانسەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەچاودێرى دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، زانکۆى جیهان-هەولێر و، بەئامادەبوونى (دۆمینێک موسێل) کۆنسڵى پۆڵندا لە هەرێمى کوردستان و، ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمیستان و توێژەران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆى، بەهەماهەنگى لەگەڵ زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان، زانکۆى جیهان-هەولێر سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان بەڕێوەچوو.
خۆتۆمارکردن:
لە سەعات (٨:٠٠) بەیانى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢١) دەرگاى هۆڵى کۆنفرانس بەڕووى بەشداربووان کرایەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن لێژنەیەکى تایبەت ناوى یەک یەکەى بەشداربووان تۆمارکرا و، پێداویستیەکانى کۆنفرانس لە (پرۆشۆر بەرنامەى کارى کۆنفرانس، زانیارى توێژینەوەکانى کۆنفرانس و توێژەران) و، (پێداویستیەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا) بەسەر بەشداربوان دابەشکرا، دواتریش لەلایەن لێژنەى پێشوازى بەشداربووانى کۆنفراس تا شوێنى دەستنیشانکراویان یارمەتیدران.
دەستپێکردنى کۆنفرانس
کۆنفرانسەکە بەساتێک ڕێزگرتن بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستپێکرد، پاشان پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتارێکى پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا دواى بەخێرهێنانى سەرۆکى زانکۆ و ڕاگر و مامۆستایان و توێژەران باسى لە لایەنە گرنگەکان و چۆنیەتى ئامادەکردنى کۆنفرانسەکە کرد، هەروەک باسى لە ژمارەى ئەو توێژینەوانە کرد کە لەلایەن توێژەرانەوە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى جیهان پێشکەشى کۆمیتەى باڵاى کۆنفرانسیان کر پاشان پرۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتارێکى پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا دواى بەخێرهێنانى سەرۆکى زانکۆ و ڕاگر و مامۆستایان و توێژەران و میوانان بەگرنگیەوە باسى لە بوارى کارگێڕى و دارایى بۆ پێشخستنى کۆمەڵگە کرد و ڕایگەیاند: “بوارى کارگێڕى و دارایی یەکێکە لە بوارە گرنگەکانى کارى حکومڕانى و دەوڵەتدارى، هەربۆیە وڵاتە پێشکەوتووەکانى جیهان بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕۆتینى کارگێڕى و شەفافیەت لە بەڕێوەبردنى لایەنى داراییدا، هەنگاوى زۆر گرنگیان لەو بوارە ناوە و دەسکەوتى گەورەشیان بۆ گەلەکانیان بەدەستهێناوە، بێگومان هەموو ئەو هەنگاو و کردارانەى لەو بوارانە ناویانە بەهۆى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بووە لە بوارى کارگێڕى و دارایی بەتایبەت”، لە خوارەوە دەقى وتارەکەى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دانراوە.
ئەمەش دەقى وتارى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێرە لەو کۆنفرانسەدا:
بسم الله الرحمن الرحيم
(شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)
[آل عمران: 18].
بەڕێزان، سەرۆکى زانکۆکان، ڕاگرى کۆلێژەکان، مامۆستایان، توێژەران و میوانانى خۆشەویست….
هیواى ڕۆژێکی خۆش بۆ هەمووتان دەخوازم، بەخێربێن بۆ سێیەمیین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتی زانستە کارگێڕی و داراییەکان، کە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی وارسۆ لە ماوەى (٧- ٨ی نیسان/٢٠٢١) ڕێکیخستووە.
بوارى کارگێڕى و دارایی یەکێکە لە بوارە گرنگەکانى کارى حکومڕانى و دەوڵەتدارى، هەربۆیە وڵاتە پێشکەوتووەکانى جیهان بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕۆتینى کارگێڕى و شەفافیەت لە بەڕێوەبردنى لایەنى داراییدا، هەنگاوى زۆر گرنگیان لەو بوارە ناوە و دەسکەوتى گەورەشیان بۆ گەلەکانیان بەدەستهێناوە، بێگومان هەموو ئەو هەنگاو کردارانەى لەو بوارانە ناویانە بەهۆى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى بووە لە بوارى کارگێڕى و دارایی بەتایبەت.
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیەى کە ئاماژەم پێدا، گرنگى بەستنى ساڵانەى ئەم کۆنفرانسە زانستیانە لەلایەن زانکۆى جیهان بۆ کۆمەڵگەى زیاتر دەکات، چونکە لە بوارى کارگێڕى و چۆنیەتى بەڕێوەبردن و داراییدا پێویستمان بەئەزموون و توێژینەوەى زیاتر هەیە.
زانستخوازانى خۆشەویست
بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنى ئەم کۆنفرانسە، لەلایەن توێژەران و پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى جیهان پێشوازییەکى گەرمى لێکرا، بەشێوەیەک (٧٧) توێژینەوەى زانستى گەیشتە دەستى لێژنەى ئامادەکارى کۆنفرانس، کە دواتر لەلایەن لێژنەیەکى تایبەت هەڵسەنگاندنى زانستى بۆ سەرجەمیان کرا و، لە ئەنجامدا (٤٦) توێژینەوەیان بۆ کۆنفرانس پەسند کران و (٣١)یشیان ڕەتکرانەوە.
ژمارەی توێژینەوە زانستییە پەسندکراوەکان لەسەر ئاستى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان بەم شێوەیە بوو: (١٩) توێژینەوە لە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان، (١٨) توێژینەوە لە زانکۆکانى عێراق، لەهەمانکاتدا (٩) توێژینەوە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى جیهان پەسندکران، هاوکات کۆنفرانسەکە بەبەشدارى بەبەشدارى (١٥) توێژەر لە زانکۆکانی (بەریتانیا، پۆڵەندا، مالیزیا، هیندستان، تورکیا، ئوردن، میسر و قەتەر) بەڕێوەدەچێت، هەروەک ژمارەى قسەکەرانی سەرەکى کۆنفرانس (Keynote speakers) بریتین لە چوار کەسى پسپۆڕ و شارەزاى بوارە.
ئامادەبوونی بەڕێز….
بەستنى ئەم کۆنفرانسە، تەنیا دوو ڕۆژ دوای بەستنى کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی زانستى هاوشێوە دێ، کە لەبارەى تەلارسازی و شارستانى لەم شوێنە بەڕێوەچوو، بەڕێزان لەلاى ئێوە شاراوە نیە، کە لە ڕێگەی ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەوە باس لە بابەتەکانی بەڕێوەبردن و زانستە داراییەکان دەکەین، دید و ڕوانگەی توێژەر و زانایانی بوارە جیاوازەکانی خۆرهەڵات و خۆرئاوا ئاوێتەى یەکتر دەبن و بیرۆکەى نوێ گەڵاڵە دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆى پتەوبوون بەهێزکردنى ئەنجام و ڕاسپاردە و دەرئەنجامە و پێشنیازەکانى کۆنفرانس.
ئامادەبووانى کۆنفرانس….
لە کۆتایدا، بەناوی خۆم و بەناوى زانکۆی جیهان- هەولێر و کۆمیتەى ئامادەکاری کۆنفرانس، دووبارە بەخێرهاتنی ئێوەى بەڕێز و نوێنەرانى زانکۆ و دەزگا و دامەزر جیاکان دەکەم، هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی ئەم کۆنفرانسە دەخوازم، پەیمانى ئەوە دووپات دەکەینەوە کە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ هەمیشە وەک ناوەندێکى ئەکادیمى گرنگ دەرگاى بەڕووى زانستخوازان و ئەکادیمیستان کراوە دەبێ لەپێناو چالاککردنی بزووتنەوەی توێژینەوەی زانستی .
هەر ساخ و سەلامەت بن
پرۆفیسۆر دکتۆر
ئەمجەد صابر دەلۆى
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر- سەرۆکى کۆنفراس
وتارى سەرۆکى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان
لە بەشێکى دیکەى کۆنفرانسەکەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر (میشال زاسدادە) سەرۆکى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پەیامێکدا کە بەشێوەى ئۆنلاین پێشکەشى کرد باسى لە گرنگ و چۆنیەتى بەستنى ئەو کۆنفرانسە هاوبەشە کرد لە پێناو بایەخدانى زیاتر بەلایەنى کارگێڕى و دارایى.
دەستپێکردنى بەرنامەى کارى کۆنفرانس
دواى ڕێوڕەسمى کردنەوەى سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان و پێشکەشکردنى وتارەکان، بەرنامەى کارى کۆنفرانس دەستپێکرد، لەو چوارچێوەیەدا و لە ماوەى دوو ڕۆژدا (٤٦) توێژینەوەی ئاست بەرز لەلایەن توێژەران لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى جیهان بەتایبەت لە زانکۆکانی (بەریتانیا، پۆڵەندا، مالیزیا، هیندستان، تورکیا، ئوردن، میسر و قەتەر و، عێراق و هەرێمى کوردستان) پێشکەشکران، سەربارى ئەوەش کۆنفرانسەکە، لەلایەن ژمارەیەک قسەکەر (Keynote speakers) بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبردن و داهێنان، بەرەنگاری نوێ
سەرەتا لەلایەن قسەکەرى سەرەکى ((Keynote Speaker (پرۆفیسۆر دکتۆر جوانا پالیزکیویز) لە ئیتاڵیا بەناونیشانى (بەڕێوەبردن و داهێنان، بەرەنگاری نوێ ) کارنامەى کۆنفرانسەکە کرایەوە.
ئاسۆکانی پێشکەوتنی پیشەیی لە زانستە کارگێڕی و ژمێریاری و داراییەکان -أ
پانێڵى یەکەمى کۆنفرانسەکە، کە لە دواى پشودانێکى کورت، لە کاتژمێر (١٢)ى نیوەڕۆى ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢١) لە هۆڵى کۆنگرەکان دەستیپێکرد، تایبەت بوو بە(ئاسۆکانی پێشکەوتنی پیشەیی لە زانستە کارگێڕی و ژمێریاری و داراییەکان)، سەرۆک و هاوسەرۆکانى لێژنەى بەڕێوەبردنى پانێڵەکە پێکهاتبوون لە پرۆفیسۆرى دکتۆر (مەیسەر ئیبراهیم جبورى لە زانکۆى موسڵ) و، پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر (ئالا تەها لە زانکۆى موسڵ)، هەروەم قسەکەرى سەرەکى کۆنفرانسیش پرۆفیسۆر دکتۆر (عەممار ئەلبازی) لە زانکۆی کۆڤێنتری لە بەریتانیا بوو، کە تیایدا بابەتێکى زانستى بەناونیشانى) چۆن زیرەکی دەستکرد لە بەڕێوەبردنی تۆڕەکانی وزەی نوێکارى بەکار دەهێنرێت؟) پێشکەشکرد.
لە چوارچێوەى ئەم پانێڵەدا (٦) شەش توێژینەوەی زانستى باڵا لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەشکران، بۆ ئەو مەبەستە لەسەرەتادا لەلایەن توێژەران دکتۆر (دونیا محسن خەڵەف ، موەفەق عەباس شکارا ، عیماد محەمەد کەندوڕی) توێژینەوەیەک بەناونیشانى (بەکارهێنانی ڕاپۆرتی ستانداردی دارایی ژمارە 3 ی بازرگانی یەکگرتوو بۆ ئەو کۆمپانیایانەى کە بەشداری لە بەعەقڵانیکردنی بڕیارەکانی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراقدا دەکەن) پێشکەشکرد، پاشان توێژەران (جاکوب کراسیوک و، ئیليبيتا كاسبيرسكا) توێژینەوەیەکیان بەناونیشانى (ڕۆڵی وەبەرهێنانى ڕاستەوخۆى بیانی (FDI) لە گەشەپێدانی هەرێم) پێشکەشکرد، هەر لەو پانێڵەدا، کە لە کاتژمێر (١٢:٤٥)ى دواى نیوەڕۆ بەڕێوەچوو، (بارق سوبحى کەمال) توێژینەوەیەکى زانستى بەناونیشانى (پێشنیازێکى میتۆدى بۆ دۆزینەوەی پێوانەکانی ئەدا لە سیستمی کویوینى ناڕونى) پێشکەشکرا.
هەر لەبەر ڕۆشنایی ناونیشانى ئەم پانێڵەدا، لە کاتژمێر (١)ى دواى نیوەڕۆ توێژینەوەیەکى زانستى هاوبەش بەناونیشانى (شێوازەکانی سەرکردایەتی و هەڵسوکەوتی هاوڵاتیبوونی رێکخراوەیی لە قوتابخانە ناوەندییەکان) لەلایەن توێژەران (سەمیر حەمدی ، ئالا جەمیل ، ئارام مەسعودی ، عەبدولڕەحمان ئەحمەد) پێشکەشکرا، هەر لەو پانێلەدا لەلایەن توێژەران (حەلا سامی خضیر ئەلیاسین، عەممار شەهاب ئەحمەد ئەلئەحمەد، ضرغام قەیدار ئەلمەندەلاوی) توێژینەوەیەکى زانستى بەناونیشانى (هەڵسەنگاندنی کارامەیی بەڕێوەبردن و دارایی سەرمایەی کار لە کۆمپانیا مامناوەندەکان – بەجێبەجێکردنى لە کۆمپانیای نەروى بۆ بازرگانی و گرێبەستی لە ماوەى نێوان 2012-2013 ) پێشکەشکرا. لە بەشى کۆتایى پانێڵى یەکەمدا، کە لە کاتژمێر (١:٣٠)ى دواى نیوەڕۆ بەڕێوەچوو، توێژینەوەیەک بەناویشانى (سەرکردایەتى بازرگانی و هەمەجۆری ئابووری: قەتەر بەنموونە) لەلایەن (نوزاد عەبدولڕەحمان ئەلهیتى) خرایەڕوو.
دواى پێشکەشکردنى سەرجەم توێژینەوەکانى ئەو پانێڵە، لەلایەن ئامادەبووان و بەشداربووانى کۆنفرانسەکە، چەندین پرسیار ئاراستەى توێژەران کرا، هاوکات بەشێک لە بەشداربووان بەسەرەنج و بۆچون و ڕەخنە زانستیەکانیان توێژینەوەکانیان دەوڵەمەنتر کرد، بەوەش کۆنفرانسەکە گڕوتینێکى زانستى زۆرى لە نێوان ئەندامانى کۆنفرانس دروستکرد، لەهەمانکاتدا توێژەران وەڵامى پرسیار و سەرەنج و بۆچوونى بەشداربوانیان دایەوە.
ئاسۆکانی پێشکەوتنی پیشەیی لە زانستە کارگێڕی و ژمێریاری و داراییەکان -ب
دووەمین پانێڵى سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان تەرخانکرا بۆ تەواوکردنى پانێڵى یەکەم بەناونیشانى (ئاسۆکانی پێشکەوتنی پیشەیی لە زانستە کارگێڕی و ژمێریاری و داراییەکان)، کە هاوتەریب لەگەڵ پانێڵى یەکەم، لە کاتژمێر (١٢) نیوەڕۆى ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢١) بەڕێوەچوو، سەرۆک و هاوسەرۆکانى لێژنەى بەڕێوەبردنى پانێڵەکە پێکهاتبوون لە پرۆفیسۆر دکتۆر موفید مفيد ذنون مەلا ذنون لە زانکۆى موسڵ و عەمار شەهاب ئەحمەد لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى نەینەوا.
لەبەر ڕۆشنایی ناونیشانى سەرەکى ئەو پانێڵەدا، توێژینەوەیەکى زانستى بەناونیشانى (بەڕێوەبردنی پەیوەندی کڕیار لەسەر بنەمای زانیاری بازرگانی: چوارچێوەی پێشنیارکراو) لەلایەن توێژەران (عەلا عەبدول سەلام) و، (محەمەد عاصم سالم) پێشکەش کرا. دواتریش لەلایەن توێژەران (یەزن نافع مەحمود) و، (محەمەد غەزعەل ڕەشاد) و، (ئەشرەف عەبدولڕەزاق شەریف) توێژینەوەیەکى زانستى هاوبەشیان بەناونیشانى (کاریگەری فاکتەرە پێوانەکارییەکان بۆ ئەنجامەکان بە پشت بەستن بە چاودێری و هەڵسەنگاندن /توێژینەوەیەکە لەسەر زانکۆی موسڵ) پێشکەشکرد. لە کاتژمێر (١٢:٣٠)ى نیوەڕۆى هەمان ڕۆژ توێژینەوەیەک بەناونیشانى (سیستمی کوالیتی گشتگیر لەزانکۆکانی عێراق) لەلایەن توێژەران (چاوان حسین جاف) و، (ئەحمەد جەمیل مودریس) پێشکەشکرا، هەر لەو پانێلەد (عەبدولڵا ڕەشید) و، (ڤارشا رۆکادی) توێژینەوەیەکیان بەناونیشانى (کاریگەرییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانى بەرپرسیاریەتى کۆمپانیاکان لەسەر کڕیاران و کاردانەوەکانیان) پێشکەشکرد، پاشان (موجیب حەسەن محەمەد) باسى لە (واقیع و ئەگەرەکانی تێکەڵی دارایی لە عێراق بە ئاماژەیەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستانی کرد).
لە کاتژمێر (١:١٥)ى دواى نیوەڕۆى هەمان ڕۆژ پانێڵەکە بەخستنەڕووى چەند توێژینەوەیەکى دیکەى زانستى درێژەى بەکارەکانى خۆیدا، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن سێ توێژەرى دیکە، کە پێکهاتبوون لە (مەناف باسل ڕەئوف، یەزن نورى مەحمود و، عەلى جەلال جەعفەر) توێژینەوەیەکى هاوبەشیان بەناونیشانى( فاکتەرە کارتێکەرەکان لەسەر هاوکاری فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت) پێشکەشکرد، لە کاتژمێر (١:٣٠)ى دواى نیوەڕۆى هەمان ڕۆژ توێژینەوەیەکى دیکەى هاوبەش بەناونیشانى (سیستمی بەڕێوەبردنی تەواوى مەترسییەکان ئایزۆ 31001:2018 و، شێوازی بەڕێوەبردنی مەترسییەکانى جۆری لە بنیاتنانی کوالیتی خوێندنی باڵا – تێڕوانینی تیۆری) لەلایەن توێژەران (عومەر عەلى ئیسماعیل و، مەیسەر ئیبراهیم ئەحمەد) خرایەڕوو، بەو شێوەیە و دواى گفتوگۆى سەرجەم پانێڵەکان لەلایەن ئەندامانى کۆنفرانس و خستنەڕووى بۆچوون و پرسیارەکانیان کۆتایی بەو پانێڵە هات.
کارایی لە بەڕێوەبردنی وزە
پانێڵێکى سێیەمى یەکەم ڕۆژى کۆنفرانسەکە تایبەت کرابوو بە(کارایی لە بەڕێوەبردنی وزە)، ئەم پانێڵەش هاوتەریب لەگەڵ پانێڵەکانى دیکە، لە کاتژمێر (١٢) نیوەڕۆى ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢١) لە هۆڵى (ئەکادیمیا)ی زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، قسەکەرى سەرەکى ((Keynote Speaker پانێڵەکە پرۆفیسۆر دکتۆر (نەوزاد عەبدول ڕەحمان ئەلهیتى) لە پەیمانگەى (دیپلۆماسى) لە قەتەر بوو، بۆ ئەو مەبەستە بابەتێکى بەناونیشانى (سەرکردایەتیکردن لە بوارى بازرگانى و هەمەجۆرى وزە)ى باسکرد، هاوکات سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى بەڕێوەبردنى پانێڵەکە پێکهاتبوون لە دکتۆر (عەلا ئەحمەد حەسەن) وەزیرى بازرگانى عێراق و، (ئەزوەر مەحمود ئاغا) لە زانکۆى جیهان-هەولێر.
بۆ ئەو مەبەستە لەسەرەتادا لە توێژینەوەیەکدا ( سودفە تاهیر) باسى لە (ڕۆڵی وەبەرهێنان لە نوێکردنەوەى وزە و بەرهەمهێنانى تەکنەلۆژیای پاکتر بۆ بەدەستهێنانی پەرەپێدانى بەردەوام) کرد، دواتریش لەلایەن (سەباح نەعمە عەلى) توێژینەوەیەک بەناونیشانى (ئەزموونی میسر لە وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە سایەی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و سودوەرگرتنى عێراق لەو ئەزمونە) پێشکەشکرا. لە بەشێکى دیکەى پانێڵەکەدا، کە لە کاتژمێر (١٢:٤٥) خولەک بەڕێوەچوو بەناونیشانى (بەشدارپێکردنى ئابووری وزەی نوێکەرەوە لە گەشەسەندنی بەردەوام) توێژینەوەیەکى زانستى هاوبەش لەلایەن توێژەران (لۆرا باسم ساعور، سەعد مەحمود كەواز و، نەزهان محەمەد ساهو) پێشکەشکرا.
ئەو پانێڵە بەخستنەڕووى چەند توێژینەوەیەکى دیکە درێژەى بەکارنامەى خۆیدا و، لەلایەن توێژەرانەوە چەند توێژینەوەیەکى زانستى پێشکەشکران، لەو بوارەدا لەلایەن دوو توێژەرى، کە پێکهاتبوون لە (نەغم مەحمود مەجید) و (سەعد مەحمد کەواز) توێژینەوەیەکى هاوبەش بەناونیشانى ( ڕۆڵی وەبەرهێنانی بیانی لەپەرەپێدانى ناوخۆیی لە ئیمارات عەرەبى یەکگرتوو لە ماوەی (2001-2019) ) پێشکەشکرا. لە بەشێکى دیکەى ئەو پانێڵەدا، کە لە کاتژمێر (١:١٥)ى دواى نیوەڕۆى یەکەم ڕۆژى کۆنفرانس بەڕێوەچوو، توێژینەوەیەک بەناونیشانى (شیکردنەوەی کاریگەرییەکانی دامەزراندنی تاوەرەکانی پەیوەندیکردن لەسەر نرخی فرۆشتنی خانووبەرە لە ناوچە نیشتەجێبوونییەکان- توێژینەوەیەک لە سێنتەری شاری سلێمانی) لەلایەن ئەم توێژەرانەوە پێشکەشکرا، کە بریتیبوون لە (دارا موشیر ڕەزا) ، (ئەیوب ئەنوەر حەمەد سماقەیی) و، (فاتمە فهیمی ئایدن) پێشکەش کرا، لە بەشى کۆتایى ئەو پانێڵەشدا، توێژینەوەیەکى هاوبەشى زانستى توێژەران (موفەق ئەحمەد عەلى) و، (مەناف باس ڕەئوف) و، (موجیب حەسەن) بەناونیشانى (ئاراستەکانی دانانی بانک لە هەرێمی کوردستان توێژینەوەیەکى بار لە سەر بانکی نێودەوڵەتی کوردستان / هەولێر)خرایەڕوو، بەوەشێوەیە دواى گفتوگۆکردن لەسەر ناوەڕۆکى یەک یەکەى توێژینەوەکان لەلایەن ئامادەبووان کۆتایى بەپانێڵەکە هات.
ژمێریارى و سەرکردایەتى کار
هەر ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (٧/٥/٢٠٢١) هاوتەریب لەگەڵ پانێڵەکانى دیکە، لە کاتژمێر (١٢)ى نیوەڕۆ، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوبەشى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان، درێژەیان بەکارنامەى سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان دا، لەو چوارچێوەیەدا و لە پانێڵێکى دیکەدا بەناونیشانى (ژمێریارى و سەرکردایەتى کار) لە هۆڵى (VIP) چەند توێژینەوەیەک خرایەڕوو، قسەکەرى سەرەکى ((Keynote Speaker ئەو پانێڵە پرۆفیسۆر دکتۆر (عەبدول سەلام ئەبو طەبنجە) لە زانكۆی (مؤتە) لە ئوردون بوو، کە بەپێشەکەشکردنى باسێک بەناونیشانى (ڕۆڵی ژمێریاری لە گەشەپێدانی کارو بازرگانی) پانێڵەکەى کردەوە، هاوکات سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى بەڕێوەبردنى پانێڵەکەش پێکهاتبوون لە پێکهاتبوون لە پرۆفیسۆرى دکتۆر (واحێد مەحمود ڕامۆ) لە زانکۆى موسڵ، عێراق و، (معاذ طارق سلێمان) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، عێراق.
بۆ ئەو مەبەستە، لە کاتژمێر (١٢:٣٠) بەناونیشانى (پراکتیزەکردنى کارامەیی شیکردنەوەى تێچوو ئامانج: ڕێبەرى کارگەکانى پیشەسازی ئۆتۆمبێلە هیندییەکان) لەلایەن (نەسروڵلا نەیرولڵا) پێشکەش کرا، دواتر توێژەران (عەلى هیلال و نيون، حەيدر نیعمە كازم و، حاتەم كەريم كازم ) توێژینەوەیەکى هاوبەشیان بەناونیشانى (بەکارهێنانی ژمێریاری سەرچاوەى بەکارهاتوو بەئاراستەى کات (TDRCA) بۆ پێوانەکردنی وزەی لەکارکەوتوو) پێشکەشکرد، لە کاتژمێر (١٢:٤٥) نیوەڕۆى هەمان ڕۆژ توێژینەوەیەکى دیکەى زانستى بەناونیشانى (پێکەوبەستنى پێوەرەکانى فێربوونى ژمێریارى حکومى و تایبەت و ڕۆڵیان لە بەدیهێنانى پەرەپێدانى پیشەییدا) لەلایەن (ئالاء عەبدول واحید ذەنون) پێشکەش کرا، دواتر توێژینەوەیەکى هاوبەشى دیکەى توێژەران (نزار هەیاس عەباس و عەلى جەلال جەعفەر) بەناونیشانى ( هەڵسەنگاندنى پلانى بودجەى بانکە ئەهلیەکانى عێراق- توێژینەوەى بار لەسەر نموونەیەک لە بانکە ئیسلامى و بازرگانیەکانى عێراق) خرایەڕوو.
هەر لەو پانێڵەدا و، لە کاتژمێر (١:١٥) بەخستنەڕووى توێژینەوەیەکى هاوبەشى توێژەران (عەدنان سالم قاسم و، ئەياد ئەحمەد ئەلزوبەيدى) بەناونیشانى (تاقیکردنەوەی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی جانتا وەبەرهێنان، لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییە لە جانتای سندوقی خانەنشینی سعودیە لە ماوەی (2008-2019)) درێژەى بەکارەکانى خۆیدا، دواتر بەناونیشانى (ڕۆڵی تایبەتمەندی پیشەیی لە بەهێزکردنی دادوەری وردبین بۆ هەڵسەنگاندنی بەردەوامی یەکەی ئابووری بە بەکارهێنانی نیشاندەرەکان بەپێی پێوەر و ستانداردی وردبینی 570) توێژینەوەیەکى هاوبەشى توێژەران (سەفاء ئەحمەد ئەلعانى) و، (جەعفەر عەبدولحسین) خرایە بەرباس و گفتوگۆ، بەشى کۆتایى ئەو پانێڵەش تەرخانکرابوو، بۆ خستنەڕووى توێژینەوەیەکى زانستى (وەلاء جەودەع عەلى) بەناونیشانى (ئەو هۆکارانەی کار لەسەر دابەشکردنی زانیاری لە نێوان دەرچووانی زانکۆ دەکەن).
دارایى و بازرگانى
یەکەمى پانێڵى دووەمین ڕۆژى کۆنفرانس، لە کاتژمێر (١٠) سەرلەبەیانى ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠٢١) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان-هەولێر بەناونیشانى (دارایى و بازرگانى) دەستپێکرد، قسەکەر سەرەکى ((Keynote Speaker ئەو پانێڵەکە پڕۆفیسۆر (مەحمود داغر) لە بانکى ناوەندى عێراقى بوو، کە بەباسکردنى بابەتێک بەناونیشانى (بانکى ناوەندى و پڕۆژە دارایى و بازرگانیەکان) پانێڵەکەى کردەوە، هاوکات سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى بەڕێوەبردنى بانێڵ پێکهاتبوون لە پڕۆفیسۆر (خالید میرخان) لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، دکتۆر (سینان عەبدوڵلا هەرجان) لە زانکۆى جیهان-هەولێر.
بابەتى یەکەمى ئەو پانێڵە، خستنەڕووى توێژینەوەیەکى زانستى هەریەک لە توێژەران (سەعد مەحمود ئەلكواز، جاسم محەمەد ئەلطەحان و، طارق نور ئیبراهيم) بوو بەناونیشانى (کاریگەری بازرگانان لە پەرەپێدانى پڕۆژە ئابوریەکان کەنەدا بەنموونە )، پاشان لەلایەن توێژەران (جەمال هوداش و، لينه تارق عەلى) توێژینەوەیەک بەناونیشانى (پێوانەکردن و شیکردنەوە و ئاڕاستەکانی بڕیارە داراییەکان لە بەڕێوەبردنی دارایی – توێژینەوەیەکى پراکتیکیە لەسەر ژمارەیەک لە بانکی بازرگانی تایبەتی عێراقی کە لە بۆرسەی عێراق بۆ مامەڵەى دارایی تۆمارکراون) پێشکەشکرا، هەر هەمان توێژەر لە هەمان پانێڵدا توێژینەوەیەکى دیکە بەناونیشانى(پێوانەکردنی کواڵیتى بڕیاری کارگێڕی بە بەکارهێنانی مۆدێلی Spetzler et al– توێژینەوەیەکە ڕاوەرگرتنە لەسەر نموونەیەک لەو کرێکارانەى لە فەرمانگەى سامانى ئاژەڵ لە پارێزگاى بەغداد کاردەکەن) لەلایەن توێژەران (ئالاء عەبدول مەجود ئەلعانى و، ئەسعەد عەلوان ئەل دلێمى) پێشکەشکرا.
لە بەشى کۆتایى ئەم پانێڵەشدا (٣) توێژینەوەی دیکەى پەسندکراوى کۆنفراس، لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەش کرا، توێژینەوەى یەکەم تایبەت بوو بە(هۆشیاری بانکی و کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارى بانکی و تێوەگرتنی دارایی- توێژینەوەیەکى پراکتیکە لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان”)، کە لەلایەن توێژەران (موجيب حەسەن، موفەق ئەحمەد عەلى و، ئومێد ئیبراهيم حسين) پێشکەشکرا، دواتر توێژینەوەیەکى هاوبەشى توێژەران (مستەفا سەلام عەبدول ڕەزا، حەيدەر محەمەد كەريم، عەدنان عەزيز جيهاد و، سنان عبدولڵا حەرجان) بەناونیشانى (ڕۆڵی تێکەڵبوونى دارایی لە بەدیهێنانی پەرەپێدانى بەردەوام، توێژینەوەیەکى ڕووپێوییە لەسەر نموونە لە فەرمانبەرانی بانکی بەغداد بۆ بازرگانی) خرایەڕوو. لە کاتژمێر (١١:٣٠) هەمان ڕۆژ توێژینەوەیەکى هاوبەشى دیکە بەناونیشانى (کاریگەری کوالیتی خزمەتگوزاری لە پیشەسازی کۆنفرانس : زانکۆی جیهان وەک توێژینەوەى بار) لەلایەن توێژەران (قوسەی حەمید سەلامی و، سوهەیلە نەجم عەبدوڵلا) پێشکەش کرا، دوابەدواى تەواوبوونى هەریەک لە توێژینەوەکانى ئەو پانێڵە لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار ئاراستەى توێژەران کرا، لەهەمان کاتدا بەشداربووانى کۆنفرانس بەخستنەڕووى بیروبۆچونەکانیان بەشداریان لە دەوڵەمەندکردنى زیاتر ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان کرد، بەوەش پانێڵکە لە کەشوهەوایەکى زانستیانەدا گفتوگۆیەکى ئەکادیمى زانستى بەپێزى بەخۆیەوە بینى.
داهێنان لە بوارى دارایی و کارگێڕى لەگەڵ تەکنەلۆژیانى هاوچەرخ
هەر لە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٨/٥/٢٠٢١) هاوتەریب لەگەڵ پانێڵى یەکەم، لە کاتژمێر (١٠)ى سەرلەبەیانى، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوبەشى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان، درێژەیان بەکارنامەى سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان دا، لەو چوارچێوەیەدا و لە پانێڵێکى دیکەدا بەناونیشانى (داهێنان لە بوارى دارایی و کارگێڕى لەگەڵ تەکنەلۆژیانى هاوچەرخ) لە هۆڵى (کۆنفرانسەکان) چەند توێژینەوەیەک خرایەڕوو، قسەکەرى سەرەکى ((Keynote Speaker ئەو پانێڵە پرۆفیسۆر دکتۆر (هومام ئەلشەماع) پسپۆڕى دارایی بوو، کە بەپێشەکەشکردنى باسێک بەناونیشانى (داهێنان لە کارى بانکدا) پانێڵەکەى کردەوە، هاوکات سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى بەڕێوەبردنى پانێڵەکەش پێکهاتبوون لە پرۆفیسۆرى دکتۆر (هومام ئەلشەماع) پسپۆڕى دارایی عێراقى و، (عەلا سەلام جەمیل) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، عێراق.
لە چوارچێوەى ناونیشانى ئەم پانێڵەدا (٧) حەوت توێژینەوەی زانستى باڵا لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەشکران، لەسەرەتادا لەلایەن توێژەران (ئومێد ئیبراهيم حسين و، سمير صلاح الدين حمدي) توێژینەوەیەکیان بەناونیشانى (کاریگەری داتابەیس و زانیاری لەسەر پلاندانی ئابوری دەوڵەت ) پێشکەشکرد، پاشان توێژەران (ئارام ح.مەسعودى و، محەمەد عیسام ئەحمەد) توێژینەوەیەکیان بەناونیشانى (هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبردنی ژینگە بەردەوامەکان لە چێشتخانەکانى هەرێمی کوردستانی عێراق) پێشکەشکرد، هەر لەو پانێڵەدا، کە لە کاتژمێر (١٠:٤٥)ى پێشنیوەڕۆ بەڕێوەچوو، (مەعاذ غەسان ئەلعانى) توێژینەوەیەکى زانستى بەناونیشانى (کاریگەری ئاراستە نوێیەکان بۆ پێوانەکردن و دیاریکردنى ئاراستەى ئەداى کارى ڕێکخراوە بازرگانیەکان – توێژینەوەیەکى مەیدانیە لەسەر کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی بیناسازی لە شارى بەغداد) پێشکەشکرا، هەروەک (پێوانەکردنی ئەدای پەیمانگای پەروەردەیی بە بەکارهێنانی ستانداردی کوالیتی گشتی -بەراوردی خوێندن لە نێوان قوتابخانە ئەهلی و حکومییەکان) ناونیشانى توێژینەوەیەکى دیکەى زانستى بوو، کە لەلایەن توێژەران( یەزن نافێع مەحمود ، سەیف قودامه یونس و، تەلال عەبدولرزاق سەید) لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش کرا.
هەر لەبەر ڕۆشنایی ناونیشانى ئەم پانێڵەدا، لە کاتژمێر (١١:٤٥)ى سەرلەبەیانى توێژینەوەیەکى زانستى هاوبەش بەناونیشانى (سەردەمی نوێی بەبازاڕکردن و کاریگەری کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بازاڕکردن) لەلایەن توێژەران (محەمەد عەبدولکەریم و، ثابت ح. ثابت) پێشکەشکرا، هەر لەو پانێلەدا لەلایەن توێژەران (ئەزوەر قاسم ئاغا و، ئارام مەسعودى) توێژینەوەیەکى زانستى هاوبەشیان بەناونیشانى (نیشاندانی کاریگەری هەڵمەتەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لەسەر ناو و ناوبانگی ڕێکخراوەکان) پێشکەشکرد. لە بەشى کۆتایى پانێڵى یەکەمدا، کە لە کاتژمێر (١١:٤٥٠)ى پێش نیوەڕۆ بەڕێوەچوو، توێژینەوەیەک بەناویشانى (ڕۆڵی سیستمی حکومەتی ئەلیکترۆنی لەچاکسازیی سیاسی دەزگاکانی دەوڵەتدا) لەلایەن (ئەيناس ضياء مەهدى) خرایەڕوو.
دواى پێشکەشکردنى سەرجەم توێژینەوەکانى ئەو پانێڵەش، لەلایەن ئامادەبووان و بەشداربووانى کۆنفرانسەکە، چەندین پرسیار ئاراستەى توێژەران کرا، هاوکات بەشێک لە بەشداربووان بەسەرەنج و بۆچون و ڕەخنە زانستیەکانیان توێژینەوەکانیان دەوڵەمەنتر کرد، بەوەش کۆنفرانسەکە گڕوتینێکى زانستى زۆرى لە نێوان ئەندامان و بەشداربوواندا دروستکرد، لەهەمانکاتدا توێژەران وەڵامى پرسیار و سەرەنج و بۆچوونى بەشداربوانیان دایەوە.
پەرەپێدانى ناوخۆیی
سێیەمین پانێڵى سێیەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان تەرخانکرا بۆ (پەرەپێدانى ناوخۆیی)، کە هاوتەریب لەگەڵ پانێڵى دیکەى دوەم ڕۆژى کۆنفراس، لە کاتژمێر (١٠) سەرلەبەیانى ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠٢١) دەستى بەکارەکانى خۆى، سەرۆک و هاوسەرۆکان و لێژنەى بەڕێوەبردنى پانێڵەکە پێکهاتبوون لە پرۆفیسۆر دکتۆر (سیروان کەریم عیسا) لە زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر و، (مەناف باسل رەئوف) لە زانکۆی جیهان – هەولێر.
لەو پانێڵەدا کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، چەند توێژینەوەیەکى دیکەى زانستى خرایە بەر باس و گفتوگۆ، لەسەرەتادا هەریەک لە توێژەران (ئەزوەر مەهدى قاسم ئاغا و، عەلاء س.جەمیل) توێژینەوەیەکیان بەناونیشانى (بەشکردنی زانیاری له نێو ستافی ئەکادیمی له دامەزراوەکانى خوێندنی باڵا) پێشکەشکرد، پاشان لەلایەن (موفید ذەنون) توێژینەوەیەک بەناونیشانى (پەیوەندى نێوان سەقامگیری سیاسی و گەشەی ئابووری – وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەنموونە) پێشکەشکرا، هەر لە هەمان پانێڵدا توێژینەوەیەکى دیکە بەناونیشانى(کاریگەری بازرگانیکردنی دراوی گریمانەیی لەسەر سپیکردنەوەی پارە) لەلایەن توێژەران (عادل سوبحی عەبدولقادر پاشا و، محەمەد عەبدوالله عەزاوی) پێشکەشکرا، دواتریش لەلایەن توێژەران (مالگۆرزاتا ڕوتکۆوسکە ، جێرزی لێرە ، جۆلانتا پاکولسکا ، ئادەم سولێچ) توێژینەوەیەک بەناونیشانى (ئابووری خۆشگوزەرانی) خرایەڕوو.
لە بەشى کۆتایى ئەم پانێڵەشدا (٣) توێژینەوەی زانستى دیکە، کە پەسندکراوى کۆنفراس بوون، لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەش کران، توێژینەوەى یەکەم تایبەت بوو بە(کاریگەرییەکانی ژاوەژاوی هاتوچۆ لەسەر نرخى کرێ و فرۆشتنی خانووەکان ناوچە نیشتەجێبووەکانی سێنتەری شاری سلێمانی بەنموونە)، کە لەلایەن توێژەران (محەمەد عەبدولکەریم، ئەیووب ئەنوەر حەمەد سمقایەى و، مریەم سەمیرکەش کۆمشو) پێشکەشکرا، دواتر توێژینەوەیەکى توێژەر (کاتارزینا چیکی) بەناونیشانى (ئایا یەنی ژاپۆنی دراوێکى پارێزراوە؟ پەیوەندی نێوان دراوی ژاپۆنى و نادڵنیایی بازاڕی دارایی) خرایەڕوو. لە کاتژمێر (١١:٣٠) هەمان ڕۆژ دواین توێژینەوەی زانستى هاوبەشى کۆنفرانس بەناونیشانى (تێکڕایى هەڵئاوسانی عێراق، سەقامگیری یان جێگیربوون؟) لەلایەن توێژەران (مەحمود داغر و، حسين ئیبراهيم حسين) پێشکەش کرا، دوابەدواى تەواوبوونى هەریەک لە توێژینەوەکانى ئەو پانێڵەش بەهەمان شێوە لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین پرسیار ئاراستەى توێژەران کرا، لەهەمان کاتدا بەشداربووانى کۆنفرانس بەخستنەڕووى بیروبۆچونەکانیان بەشداریان لە دەوڵەمەندکردنى زیاتر ناوەڕۆکى توێژینەوەکانیان کرد، بەوەش پانێڵکە لە کەشوهەوایەکى زانستیانەدا گفتوگۆیەکى ئەکادیمى زانستى بەپێزى بەخۆیەوە بینى.
ڕاسپاردەى کۆنفراس
دواى پێشکەشکردنى سەرجەم توێژینەوە پەسندکراوەکان لەماوەى دوو ڕۆژى کۆنفرانسدا، ئینجا کۆنفرانس گەیشتە خاڵى خستنەڕووى چەند ڕاسپاردەیەکى گرنگ، لەو چوارچێوەیەدا دواى خوێندنەوەى سەرجەم خاڵى ڕاسپاردەکان، لەلایەن ئەندامانى کۆنفراس پەسند کران و ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کران، بۆ کارکردن لەسەر خاڵ و بڕگەکانى، گرنگترین خاڵى ڕاسپاردەکان بریتیبوون لە:
- پەرەپێدان و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و لە پێشینەى پلانی ستراتیژی بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، ئەوەش بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک بەرنامە و پەیڕەوکردنى سیاسەتی ئابووری و کارگێڕى و دارایی بۆ ڕەنگدانەوەی پەیوەندی تەواوکاری نێوان کەرتی گشتی و تایبەت .
- پتەوکردنى کەلتوری کاری بازرگانی لە ڕێگەی چوارچێوەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و پاڵپشتیکردن و بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن کار، بە تایبەت لاوان بۆ پرۆسەکانی پەرەپێدانى ئابوری، ئەوەش بەهاندانی دەستپێشخەریەکانی لاوان لە ڕێگەی دەستەبەرکردنى ژینگەیەکی لەبار و دروست تا بتوانن داهێنان و نوێخوازی و کێبەرکێی کاریگەر لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بکەن، هەروەها ڕەخساندنی کار و کەمکردنەوەی بێکاری و لە پیناو چارەسەرکردنى کێشە جۆراوجۆرە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان .
- جەختکردنەوە لەسەر دەستکەوتن و هاوبەشیکردنى دارایی لە کۆمەڵگەدا تا بەدیهێنانی پرۆسەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەتایبەت. بۆ گەیشتن بەو سەرکەوتنە پێویستە خزمەتگوزاری بانکی بەهێز بکرێت و، ڕێوشێنەکانى کاروبارى بانکى ئاسان بکرێن تاوەکو متمانەى خەڵکى کوردستان بگەڕێتەوە بۆ کارکردن بە سیستمی بانکی لە کوردستان و عێراق. ئەمەش بەگرنگى پشتیوانیکردنى ڕەفتاری دارایی خاوەن بڕیار بەدەستەکان لەبانکەکاندا بەکارکردن لەسەر بڕیارە داراییەکانی بانکە بەدى دێ.
- زیادکردنی ئاڕاستەکان بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبوونەوە، چونکە ڕۆڵی سەرەکی لە بەدیهێنانی پەرەپێدانى بەردەوام و پێویستی بە کارهێنانی داهاتی وزە لە پڕۆژەکانی پەرەپێدان و دابینکردنی وزە بۆ چالاکی کەرتە ئابوورییەکان هەیە. هەروەک دامەزراوە و ڕێکخراوەکان دەتوانن بەگرتنەبەرى ڕێگەی تەکنیکی جۆراوجۆر دەتوانن سوود لە وزەى نوێبوونەوە وەرگرن بۆ باشکردن و یارمەتیدان لەسەر وزە بەکارهاتووەکان و لەکارکەتووەکان و گرتنەبەرى ڕێوشوێنى ڕاست و دروست بۆ ڕوبەڕووبونەوەى مەترسییەکانی لاوازی و تێکدان و بەفیڕۆدانی بەکارهێنانی وزە .
- گرنگی و پێویستی یی پەرەپێدانی ژێرخانی زانیاری و تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن بۆ یارمەتیدانی بەدیهێنانی سەرکردایەتی و نایابی و داڕشتنی سیاسەتی ئابووری لە پاڵپشتی گەشەی بەردەوام و پێشکەوتنی پێکهاتەی بەرهەمهێنی ئابووری عێراق و هەرێم، ئەوەش پێویستی بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئەلیکترۆنی هەیە بۆ ئاراستەکردن بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنى کە بە IOT (Internet Of Things) ناسراوە، واتە ئینتەرنێتی شتەکان، یان گۆڕینی بەرەو ڕێکخراوە زیرەکەکان ((Smart Organization.
- پێویستیی بەدەستهێنانى دەستپێشخەری بۆ بەهێزکردنى کلتوری کارى بازرگانی پێشکەوتوو، ئەوەش لە ڕێگەى:
- دامەزراندنی سندوق، کە پێى دەوترێت سندوقى دەستپێشخەرییە خودییەکان، کە لە زۆربەى وڵاتدا بوونى هەیە، ئەرکی ئەم سندوقانە، پاڵپشتیکردنى دارایی دەستپێشخەرییە خودییەکانە، بە تایبەت بۆ توێژى لاوان، لە پێناو هاندانیان بۆ کارکردن و کەمکردنەوەی بێکاری .
- دامەزراندنی ئەوەى پێى دەوترێت بانکى سەوز بۆ ڕاپەڕاندنى پاڵپشتى دارایی پڕۆژە ئابورییە ژینگە دۆستەکان لە هەموو سێکتەرەکانی ئابوری پیشەسازی و بیناسازی و گواستنەوە و خزمەتگوزاری و تەندروستی و..هتد.
- دامەزراندنی بنکەى پاڵپشتی بیرۆکەی داهێنەرانە و داهێنان و، پراکتیزەکردنى بەرنامە جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی و ناساندنی دەرفەت لە کاری بازرگانیدا بە مەبەستی هاندانی گەنجان بۆ خوێندن و مامەڵەکردن لەگەڵیان .
- ڕاگەیاندنى دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی سێنتەر و کۆمەڵەی کار و بازرگانی، لە چوارچێوەى قۆناغە جیاوازەکانى خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان، لەهەمانکاتدا بەهێزکردنى بەشداریکردنى فێرخوازان لە چالاکی جۆراوجۆرەکانی کاری بازرگانی.
- زیادکردن و هاندانی وەبەرهێنان لەئابووری سەوز و پڕۆژەی سەوز و، پاراستن و هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی بەشدارى لەو پڕۆژانە بکەن و، لە پێناو هاندانیان بۆ زیادکردنی هەلی کار .
- بەو پێیەى گەشەی ناوخۆیی بەشێکە لە گەشەی بەردەوام، پێویستە لە چوارچێوەی سیاسەت و ستراتیژی گەشەپێدانی ناوخۆییدا لە نێو دیدگە و پلانێکى درێژخایەندا کە تا ساڵی (2030) بێ، پەرە بەو دامەزراوە خۆماڵیانە بدرێت کە دەرفەتی ڕاستەقینەیان لە خۆبەڕێوەبردنی و دەسەڵاتی دارایی هەیە، ئەمەش بەمەبەستى ڕەخساندنى دەرفەت بۆ گەشەی ناوخۆیی لە کۆمەڵگە، بە هیوای هێنانەدى سیستمێکی حوکمڕانی گونجاو کە هەموو بوارەکانی ژیانی تاک سەرجەم کەرتەکانى و پەروەردە و تەندروستی بگرێتەوە.
کۆتایى کۆنفراس
دواى پێشکەشکردنى هەر (٤٦) توێژینەوەکە و بەبەشدارى (١٠٥) توێژەر و بیریار و پسپۆڕ و شارەزا و مامۆستاى زانکۆ لە بوارەکانى کارگێڕى, دارایى، بانک، ژمێریارى، ئابورى و بەڕێوەبردن و خوێندنەوەى ئەنجامى ڕاسپاردەکان، لە کۆتایى کۆنفرانسەکەدا، کە لە کاتژمێر (٣)ى دواى نیوەڕۆى ڕۆژى پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠٢١) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆر دکتۆر (ئەمجەد صابر دەلۆ) سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتارێکى پێشکەش کرد، لە وتارەکەیدا سوپاسى هەموو لێژنەکانى ئامادەکار و بەڕێوەبردنى سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان و، زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، هەروەک سوپاسى ئەکادیمیستان و توێژەران و شارەزایان و مامۆستایانى و قسەکەرانى سەرەکى کۆنفرانس کرد.
لە کۆتایشدا لەلایەن سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر توێژەران و ئامادەکارانى کۆنفرانس دابەش کرا و لە کەشوهەوایەکى زانستیدا کۆتایى چالاکیەکانى سێیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى بۆ زانستە کارگێڕی و داراییەکان نێوان زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان و، زانکۆى جیهان-هەولێر هات، واش بڕیارە بڕیار و ڕاسپاردە و پێشنیازەکانى کۆنفرانس ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێ بۆ جێبەجێکردنیان.
زانکۆی جیهان-هەولێر وەک یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگەکانى هەرێمى کوردستان، لە ڕێگەى پێشکەشکردن و بەستنى ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە زانستیە جۆراوجۆرانە، توانیویەتى ڕۆڵی گرنگ بگێڕى لە پێشخستن و بوژانەوەى سەرخانى هەرێمى کوردستان و، پڕکردنەوەی پێداویستییەکانى کۆمەڵگە و پتەوکردنى پایەکانى بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق و، چارەسەرکردنى کێشە دارایی و کارگێڕییەکانى هەرێمى کوردستان.