پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز دەکات
لە پەیامێکدا، کە دەقەکەى لە خوارەوە هاتووە؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی حەژنى ڕەمەزانى پیرۆز لە موسڵمانان بەگشتى و مامۆستایان و فێرخوازان بەتایبەت دەکات…
بەناوى خوداى گەورەوە میهرەبان
بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانان بە گشتى و مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازانى زانکۆکەمان بە تایبەتى دەکەم، خودا ڕۆژوو و نزاى مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى لێ وەرگرتبن.
جەژنى پیرۆزى رەمەزان، هەڵگرى پەیامى لێبووردەیی و ئاشتەوایی و خێروبەرەكەتە بۆ گشت مرۆڤایەتى و موسڵمانان، هەربۆیە لە خودا داوکارین ئەم جەژنەمان بۆ بكات بە وێستگەى جۆشدانەوەى دڵەكان و، ببێتە مایەی تەبایی و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان؛ هەروەک مامۆستایان و فێرخوازانیش جەژنێکی پڕ کەیف و شادی بەسەر بەرن.
دوبارە جەژنى پیرۆزى ڕەمەزانتان پیرۆز بێت….
پڕۆفیسۆر
دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر