پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، لە موسڵمان و مامۆستایان و فێرخوازان پیرۆز دەکات
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەبۆنەى هاتنى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، پیرۆزبایی لە مامۆستایان و فێرخوازان و کارمەندان دەکات، ئەمەش دەقەکەیەتى.
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
جەژنى ڕەمەزانتان پیرۆز بێت …
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان بەگشتی و ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و کارمەندان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە تایبەتی دەكەم، هیوادارم لە ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزدا کاتێکى خۆش و بەسود لەگەڵ خزم و کەس و کار و دۆست و هاوڕێیانتان بەسەر ببەن، جەژنی ڕەمەزانیش ببێتە مایەی خێرو خۆشی و سەقامگیری بۆ گەلەكەمان و، سەركەوتن لە پرۆسەى خوێندن بۆ هەموو فێرخوازان، هەموو ڕۆژێکێتان هەر جەژن و خۆشى و شادى بێت .
پرۆفیسۆر دكتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ
سەرۆکی زانکۆی جیھان – ھەولێر
١/٥/٢٠٢٢