پەیامی پیرۆزبایی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی یادی ٦٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
ڕۆژى (١٥/٥)ى هەموو ساڵێک یادى دامەزراندنى یەکێتى مامۆستایانى کوردستانە ، بەو بۆنەیەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و مامۆستایان دەکات، کە ئەمەش دەقەکەیەتى:
بۆ/ بەڕێزان لە مەکتەبی تەنفیزی و سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
سڵاوى زانست و خەبات
بەبۆنەی یادی (٦٤) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم مامۆستایانی ئازیزی کوردستان دەکەم.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە مێژووی پڕ سەروەری خۆیدا، هەمیشە وەک قەڵایەکی خۆڕاگر و پیشەیی، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی مامۆستایان و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە کوردستاندا. مامۆستایان وەک چرای ڕووناککەرەوەی کۆمەڵگە، لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا، بە گیانێکی نیشتمانپەروەرانە بەردەوام بوون لە پێگەیاندنی نەوەی هۆشیار و زانستخواز.
ئێمە لە زانکۆی جیهان-هەولێر، وێڕای دەستخۆشی و ڕێزمان بۆ ماندووبوون و شەونخونی مامۆستایانی کوردستان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەماهەنگی و پشتگیری خۆمان بۆ کار و چالاکییە پیشەییەکانی ئێوە دەکەینەوە، لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و باشترکردنی ژیانی مامۆستایان کە کۆڵەکەی سەرەکی ناوەندەکانى خوێندن و بونیادنانی هەر کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوون.
دووبارە ئەم یادە لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان پیرۆز بێت، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم لە کارە پیرۆزەکانتاندا.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی
سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر
١٥/٥/٢٠٢٦





