چۆنیەتی پەرەپێدانی بەتوێژینەوەى زانستى چالاکی ئەکادیمی لەسیمینارێکی زانستیدا
بەچاودێرى و ئامادەبونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ئامادەبونى ژمارەیەکى زۆر لە ستافى زانستى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشى ئەندازیارى شارستانى سەرپەرشتى چالاکیەکى زانستى کرد.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٧/٤/٢٠٢٢) بەڕێوەچو، دکتۆر عومەر دەحام بابەتێکى بەناونیشانى (چۆنیەتی پەرەپێدانی بەتوێژینەوەى زانستى چالاکی ئەکادیمی) پێشکەشکرد، لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا بەوردى باسى لە چۆنیەتى باشترکردنى کواڵیتى توێژینەوە و ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى لە گۆڤارە زانستیە ئاستبەرز و ڕەسەنەکان کرد، هەروەک باسى چۆنیەتى پەیوەستکردنى گۆڤارى زانکۆى لە Scopus و Clarivate WOS.کرد.
لە بەشێکى دیکەى بابەتەکەیدا، دکتۆر عومەر دەحام باسى لە گرنگى چالاکى زانستى زانکۆیی کرد بەتایبەت هەماهەنگیکردن لەگەڵ زانکۆ ئاستبەرزەکانى جیهان وەک زانکۆ پێشەنگەکانى بەریتانیا، ئەمریکا، مالیزیا و، تورکیا و وڵاتانى دیکەى جیهان، هەروەک بەستنى وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆمى هاوبەش لەگەڵ زانکۆکان بۆ ئاڵوگۆڕى ئەزمون و شارەزایی زانستى بەڕێگەیەکى دیکەى بەدیهێنانى ئەو ئامانجە دیاریکرد.
لە کۆتایدا، باسى لە دەرئەنجامە چاوەڕوانکراوە زانستیەکان کرد، بەتایبەت لە زیادبوونی ژمارەی توێژینەوەی پراکتیکی و تایبەت بەزانکۆى جیهان-هەولێر و، بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى ستافى زانستى بەتایبەت لە بوارى توێژینەوەى زانستى و هەماهەنگیکردن لەگەڵ زانکۆکانى دەرەوەى عێراق.