Back

گروپێک لە فێرخوازانی بەشەکانى کارگێڕی گشتی و کارگێڕی کار سەردانێکی زانستییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئەنجام دا

لە ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 05/10/2026، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم، لە بەشەکانی کارگێڕی گشتی و کارگێڕی کار بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال سەردانێکی زانستیی فێرکارییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە شاری هەولێر ئەنجام دا.

لە کاتی گەیشتنی فێرخوازان، لەلایەن نەقیب و ئەفسەری ڕوکن رزگار رمضان عثمان پێشوازییان لێکرا ، سەرەتا کورتەییەکی لەبارەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و، ڕەوتی کار لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەرپرسیارێتییە بەگەڕخستنە سەرەکییەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەروەها ڕوونی کردەوە کە پێکهاتەی ڕێکخراوەیی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ژمارەیەک یەکەی کارگێڕیی سەرەکی لەخۆدەگرێت، لەوانەش بەشی پێشوازی و خزمەتگوزارییەکان، بەشی پۆستەی دەرچوو و هاتوو، کارگێڕیی فەرمانبەران، بەشی پەیوەندییە بێتەلەکان و بارەگای بەڕێوەبەرایەتی.

پاشان دەرفەتی بۆ فێرخوازان ڕەخساند تا ئاگاداری جێبەجێکردنی پرۆسەییی شێوازی بەکارهێنانی سیستمێکی بەرنامەییی ناوخۆیی تایبەتمەند لەلایەن دامەزراوەکانی کەرتی گشتییەوە ببن بە نێوی (ID)، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دیزاین کراوە. هەروەها لە نزیکەوە ئاشناى ئەم سیستمە دیجیتاڵییە بوون، کە چۆن بەکاردێت بۆ ئاسانکاریی پرۆسە ناوخۆییەکان، بەڕێوەبردنی تۆمارە کارگێڕییەکانی شۆفێران و ئۆتۆمبێلەکان، مامەڵەی هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەوتی کاری ڕۆژانە بە گشتی لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا.

لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان سوپاس و پێزانیان ئاڕاستەی کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد بۆ پێشوازیی گەرم و پێشکەشکردنی زانیارییە بەنرخەکان.