كۆنفرانسی دەستەی فێركاری زانكۆی جیهان – هەولێر
كۆنفرانسی دەستەی فێركاری زانكۆی جیهان – هەولێر
زانكۆی جیهان – هەولێر كۆنفرانسێكی بەستا بۆ دەستەی فێركاری زانكۆ بە ئامادەبوونی هەر یەك لە بەڕێزان سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران دكتۆر نەوزاد باجگر و دكتۆر امجد صابر دەلۆی سەرۆكی زانكۆ .
لەم كۆنفرانسەدا باس لەم ئامادەكاریانە كرا كە زانكۆ و دەستەی فێركاری گرتوویانەتە بەر بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2015 – 2016 . ئەمەو كۆنفرانسەكە بە ووتەیەكی بەڕێز دكتۆر نەوزاد باجگر سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران دەستی پێكرد و تیایدا چەند راسپاردەیەكی بۆ دەستەی فێركاری خستە روو كە بریتی بوو لە جەخت كردنەوە لە گرنگیدانی زیاتر بە پرۆسەی فێركاری و چەسپاندنی رێكارەكان لە نێو زانكۆدا . هەروەها بەرێز دكتۆر ئەمجەد سەرۆكی زانكۆ لەلایەن خۆیەوە باسی لە ئالیەت و شێوازی كاری زانكۆی كرد بۆ ساڵی خوێندنی نوێ و تیشكی خستە سەر گرنگترین ئەو دەستكەوتانەی كە زانكۆ بەدەستی هێناوە لە ساڵی رابردووی خوێندندا ، و ئومێدەوار بوو كە هەمان دەستكەوت و زیاتریش لەم ساڵەی خوێندندا بەدەست بێت .
لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا دەرگای گفتووگۆ لە نێوان دەستەی فێركاری زانكۆ و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمینداران و سەرۆكی زانكۆ كرایەوە بۆ گفتووگۆ كردن لەسەر چۆنیەتی پەرەدان بە پرۆسەی خوێندن و فێركردن و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لە زانكۆدا .