بەشداریكردنی بەشی راگەیاندنی زانكۆی جیهان – لە وۆرك شۆپێكدا
رۆژی پێنج شەممە 5 /11 / 2015 بەڕێز دكتۆر رحیم مەزیەد سەرۆكی بەشی راگەیاندن بەشداریكرد لە كۆڕێك كە زانكۆی سلێمانی رێكی خستبوو دەربارەی پەرەپێدان و یەكخستنی پڕۆگرامەكانی ووتنەوەی بابەتی راگەیاندن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان . ئەمە و هەر یەك لە سەرۆك بەش و مامۆستایانی بەشی راگەیاندن لە زانكۆكانی هەرێم ئامادەی وۆرك شۆپەكە بوون . سیمینارەكە گفتووگۆی گەرم و گوڕ و قووڵی بەخۆوە بینی لەگەڵ باسكردنی هەندێك نموونە لە ئەزموونی چەند زانكۆیەكی جیهانی لەهەمان بواردا . لە لایەن خۆیەوە دكتۆر رەحیم باسی لە ئەزموونی بە شی راگەیاندن لە زانكۆی جیهان – خستە روو , بووە مایەی گرنگی دانی ئامادەبووان و بە بە بایەخەوە سەیری ئەزموونەكەیان كرد . لە دوای ئەمە رێككەوتن كرا لەسەر بەردەوام بوونی گفتووگۆكان دەربارەی ئەم بابەتە لە كۆڕێكی تردا كە زانكۆی جیهان – هەولێر میوانداری دەكات .