
دووەم کۆبوونەوەی ئۆنلاین بەشی وەرگێڕان
مامۆستایانی بەشی وەرگێڕان له 9 ی مانگی نیسان له کاژێر 11:00 بۆ 12:00 کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیان پێک هێنا تا له سەر چالاکێکانی هەفتانە و دەستکەوتەکانیان گفتوگۆ بکەن.
بە کورتی، مامۆستایان سەبارەت بە بە کارهێنانی موودل، کێشە کانی کە لەوانەیە له کاتی بە کارهێنانی موودل پێش بیت، پێداچوونەوە بە خشتەی خۆیندنی ئۆنلاین، پێشکەش کردنی سیمینار بە شێوازی ئۆنلاین، میدترمی قوتابیان، نووسین و تاوتۆ کردنی بابەت له سەر وێب سایتی کۆرۆنا بۆ ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا قسەیان کرد. هەروەها گرینگی پێشکەش کردنی سیمیناری ئۆنلاین و شێوازی پێشکەش کردنی، بە کارهێنای ئیمیەلی زانکۆ بۆ کاروباری زانکۆ له نیوان مامۆستایان و قوتابیان دووباره کراوە.