بەشى کارگێڕى کار گەشتێکى بەهارەى بۆ منداڵانى چاودێرى کۆمەڵایەتى ڕێکخست
لە بەردەوامى کاروچالاکیە خێرخوازییەکانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ چین و توێژە جیاکان، گەشتێکى بەهارەى بۆ منداڵانى بێسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى بەئامادەبونى دکتۆر قصى حەمید سەلامە و مامۆستاى یاریدەدەر بوشری زەینەڵ و، بەبەشدارى ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکە، منداڵانى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى هەولێر کە ژمارەیان (٥٦) منداڵ بوو گەشتە بەهارییەکەیان بۆ ناوچەى (زڕگوێز) لە هەولێر ئەنجامدا.
گەشتەکە بە چالاکییەکی هۆشیارى دەستیپێکرد، بۆ ئەوەش هانی منداڵان درا بۆ پاراستنی ژینگە بە پاککردنەوەی ڕووبەری پیسی، لە پێناو چەسپاندنى کلتوری پاکی و خاوێنیی لەلاى منداڵان، پاشان منداڵان لە نێوان خۆیاندا چەندین چالاکی هاوبەشیان ئەنجامدا وەک چالاکییەکی وەرزشی پەت پەتێن و یارى تۆپی پێ، جگە لەچالاکی هونەری وەک هەڵپەڕکێى میللی و وتنى چالاکی موزیک و گۆرانى و هونەری کوردى.