
بەشی یاسا خولێکی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە بوارە یاسایی و کارگێڕییەکاندا کۆتایی پێدەهێنێت
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 7, 2026
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکكەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان – هەولێر خولی ڕاهێنانی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق کۆتایی پێهێنا، کە لە ماوەی نێوان ١/١١/٢٠٢٦ تا ٥/١١/٢٠٢٦ بەڕێوەچوو و ٢٥ کاتژمێر ڕاهێنانی خایاند.
خولەکە تایبەت بوو پێدانی زانیاری بنەڕەتی بە بەشداربووان لە بوارەکانی یاسای کارگێڕی، فەرمانبەران و بازرگانی، تێگەیشتن لە مەرجەکانی بڕیاری کارگێڕی و دەسەڵاتەکانی دادوەریی کارگێڕی، و پەرەپێدانی توانای مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ مامەڵە فەرمییەکاندا.
خولەکە چەند تەوەرێکى زانستیی لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن دەستەیەک لە مامۆستایانی بەشى یاسا پێشکەش کران؛ لەو چوارچێوەیەدا پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ئیبراهیم ئەحمەد عەبد لە ڕۆژی یەکەمدا باسی لە بنەمای یاسای کارگێڕی و بڕیارە کارگێڕییەکان کرد.
لە ڕۆژی سێیەمیشدا باسی لە یاسای خزمەتی مەدەنی و ڕەفتاری فەرمانبەران کرد. هاوکات پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر یونس سەلاحەدین لە ڕۆژی دووەمدا مامەڵە و یاسادانانی ئەلیکترۆنی و گرێبەستە حکومییەکانی تاوتوێ کرد.
لەلایەکى دیکەوە دکتۆر حەلا شاكر مەحمود لە ڕۆژی چوارەمدا بنەمای یاسای بازرگانی، یاسای کۆمپانیاکان و پاراستنی مافی بەکارهێنەری خستەڕوو. هەروەها دکتۆر إسماعيل رسول بابكر لە ڕۆژی پێنجەمدا کۆتایی بە چالاکییەکان هێنا بە لێکۆڵینەوە لە دادوەریی کارگێڕی، دادگای دادوەریی کارگێڕی و شێوازەکانی تانەلێدان لە بڕیارە کارگێڕییەکان.
لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامە پەسەندکراوەکان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکران لەگەڵ دەستخۆشییەکی فراوان بۆ بەشدارییە کارایان لە خولەکەدا.
You may also like
فێرخوازانى بەشی یاسا سەردانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوژی دەکەن

