
دواى تەواوکردنى خولەکەیان؛ پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆی جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، لە مەراسیمێکددا کە لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەشداریکردنى بەسەر ژماریەک فەرمانبەرانى وەزارەتى بازڕگانى عێراقدا کرد، کە بۆ ماوەى پێنچ ڕۆژ بەشداریان لە خولێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە بواری دارایی و ژمێریاری کرد.
لەو مەراسیمەدا، کە بە ئامادەبوونی عبدالرزاق حمید عبدالرزاق، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتى بازرگانى عێراق و، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار عبدالکریم سعید، یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ و، سەرۆک بەشە زانستییەکان و، بەشداربوانى خولەکە ئامادەیبوون، سەرەتا وتەیەک پێشکەشکرا.
جەختکردنەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دامەزراوەیییەکان: لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، سەرۆکی بەشی کارگێڕیی کار بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بە گرنگیی خولەکە دا لە پەرەپێدانی تواناکانی فەرمانبەراندا.
پاشان، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وتەیەکى کورتدا، جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی زانکۆ لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و، ڕایگەیاند: ئەم خولانە بەردەوامى پێ دەدرێت و، لە هەفتەی داهاتوودا لەسەر بابەتی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیییەکان (Human Resource Management) بەردەوام دەبێت.
بەخشینی بڕوانامەکان لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا، عبدالرزاق حمید عبدالرزاق، سەرۆکی شاندی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سوپاسى زانکۆی جیهان-هەولێر کرد بۆ ڕێکخستنی خولەکە و ئاستی بەرزی مامۆستایان.
لە کۆتایشدا مەراسیمەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر بڕوانامەى بەشداریکردنى بەسەر سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى بازڕگانى عێراقدا کرد، کە بەشدارییان لە خولەکەدا کردبوو، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لێکردن و هیواى خواست ناوەڕۆکى خولەکە لە ژیانى کارکردنى ڕۆژانەیان لە دامەزراوە جیاکان ڕەنگبداتەوە بۆ خزمەتکردنى چین و توێژە جیاوازەکانى کۆمەڵگە.
You may also like


