فێرخوازانى ئەندازیاری شارستانی سەردانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سکای تاوەرز دەکەن
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (28/9/2022) سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی سکای تاوەرز لە شاری هەولێر بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر مەیس عەبدولڕەزاق ئیبراهیم رێکخست.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن (بەدرالدین سەدرالدین محمد) ئەندازیارەی سەرپەرشتیارى پرۆژەکەی پێشوازى کران، کورتەیەکى لەبارەى پڕۆژەکە و پێکهاتەکەى و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى و لایەنى ئەندازیارى پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
بۆ ئەوەش ئەندازیارى سەرەپەرشتیار ڕونیکردەوە پرۆژەی سکای تاوەرز چەندین یەکەی نیشتەجێبوون بەقەبارە و نەخشەەى جیاواز لەخۆدەگرێت، وتیشى بەشێکیان بە ڕێژەی جیاوازی تەواوبوون و هەندێکى دیکەشیان لە قۆناغە جیاوازەکانی پێشکەوتن کارکردندان.
هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا فێرخوازان لەگەڵ ئەندازیارى سەرپەرشتیار باسیان لە لایەنى ئەندازیارى شارستانى پڕۆژەکە کرد، بەتایبەت چۆنیەتی دروستکردنی ڕێگەوبانی ناوخۆیی و شۆستە بۆ پڕۆژەکە لەگەڵ چەند لایەنێکى دیکەى ئەندازیارى.