فێرخوازانى بەشی نيوتريشن و دايەتێتکس سەردانی نەخۆشخانەی شادی دەکەن
رۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (28/09/2022) سەرۆکایەتى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر بێهناز شاهرخی سەحنا، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم ڕێکخست.
فێرخوازان لە میانەى گەشتە زانستەکەیاندا، کە نەخۆشخانەی شادییان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە، لەلایەن سەرپەرشتیار و پزیشک و بەڕێوەبەرى بەشەکان فێرخوازان ئاشناى کاروبارى چاودێری تەندروستی سەرەتایی بەتایبەت بۆ ژنانی دووگیان و شیردەر کران، هەروەک باس لە هۆکارەکانی مەترسی خۆراکى خراپى و لێکەوتەکانی کەمخۆراکی دایک لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان بۆ سەر منداڵەکانیان کرا.
فێرخوازان لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، بەسوود وەرگرتن لە زانستى خۆراک داتای ئەنترۆپۆمێتری بۆ منداڵان و کۆرپە پێوانەکرد، ئەوەش بەپێى هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی هێڵکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ گەشەى منداڵ و ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی و چاودێریکردنی بەدخۆراکی کارەکانیان ئەنجامدا.