
فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکی ددان بەشداری لە بەرنامەیەکى تەندروستى لە تۆڕی میدیاى ڕووداو دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 31, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، گروپێک لە فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ساوێن تەحسین تەها خۆشناو بەشدارییان لە پرۆگرامێکى تەندروستى تۆڕى میدیایی ڕوداو کرد.
لەو پرۆگرامەدا کە فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە کۆلێژی پزیشکی ددان بەشدارییان کردبوو، پێکهاتبوون لە هەریەک لە ( محمد خدر محمد، کاڤار محمد کەریم، باوی خەسرۆ ئەحمەد و، ئاوات مستەفا برایم)، پرۆگرامەکە لەلایەن دکتۆر ئاراس برادۆستیەوە پێشکەش دەکرا و، تیایدا تیشک خرایە سەر تەندروستى ددان.
لە میانی پرۆگرامەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر ساوێن تەحسین تەها خۆشناو کۆمەڵێک زانیارى گرنگى لەبارەى “پێکهاتەی کیمیایی فەرش، کاریگەرییەکانیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ و، چۆنیەتی هەڵبژاردنی باشترین جۆر” پێشکەش کرد. لەهەمان کاتدا تیشکی خستە سەر جیاوازییەکانی نێوان فەرشە سروشتی و دەستکردەکان، پێکهاتە کیمیاییەکانیان، کاریگەرییە تەندروستییە ئەگەرییەکان و هۆکارە گرنگەکان کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن لەکاتی هەڵبژاردنی فەرشەکانی سەلامەت و گونجاودا.
بەرنامەکە بە کۆمەڵێک پرسیار و گفتوگۆى زانستى لەبارەى تەندروستى ددان و لایەنە جیاوازەکانى بوارەکە دەوڵەمەند کران.



