
فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکی ددان پشکنینى ددانیان بۆ قوتابیانى قوتابخانەی سمارتی بنەڕەتى دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 28, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتى ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان–هەولێر هەڵمەتێکی پەروەردەیی و خۆپارێزی تەندروستی دەم و ددانیان لە قوتابخانەی سمارت ئەنجامدا.
سەرەتا شاندى فێرخوازان لەلایەن عەبدولسەلام موفتی بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازی لێکرا. پاشان هەریەک لە هودا سەڵاح جەلیل و کانی تاریق فەریق و محمد عەبدولقادر سابیر سیمینارێکی پەروەردەیی پێشکەش کرد کە تیایدا باسیان لە سوودەکانی فلۆراید و هۆکارەکانی خراپبوونی ددان و خووی خۆراکی تەندروست و گرنگی پاراستنی پاک و خاوێنی ڕۆژانەی دەم و ددان کرد.
هاوکات، هۆنیا هۆشەنگ عەبدولڕەحمان تەکنیکە دروستەکانی پاککردنی ددانی بە پەت نیشانى قوتابیان دا، لە کاتێکدا گەزەنگ کەمال عەلی چالاکیی پەروەردەیی کارلێککاری لەسەر بنەمای کاغەزی ڕێکخست بۆ بەهێزکردنی زانیاری تەندروستی دەم و ددان لە ژینگەیەکی چێژبەخش و سەرنجڕاکێشدا.
سەرەڕای ئەوەش، ڕێژین هۆشیار عەبدوڵڵا و میران سەردار خەلیل هەڵسەنگاندنی سەرەتایی تەندروستی دەم و ددانیان ئەنجامدا و دیارییان دابەشکرد بۆ هاندانی منداڵان بۆ گرتنەبەری خووی تەندروستی ددان.
هەر لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان جەختیان لەسەر گرنگی فلۆراید کردەوە لە ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ددان و پاراستنی ددانی منداڵان. پاشان فێرخوازان بەکارهێنانی فلۆرایدی خۆپارێزییان ئەنجامدا و، تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی بەرچاوی لە بەهێزکردنی مینای ددان، پەرەپێدانی دووبارە کانزابوون و، زیادکردنی بەرگری بەرامبەر هێرشی ترش کە بەهۆی بەکتریاکانی دەمەوە دروست دەبێت.



