
فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانێکی زانستی بۆ کۆمپانیای كود خانه ئەنجام دەدەن
- Categories زانستی كۆمپیوتەر
- Date تشرینی یەکەم 16, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 15/10/2026، بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان–هەولێر سەردانێکی زانستیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بۆ کۆمپانیای كود خانه ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر عالیا ئەسعەد مەهدی، لە کاتی گەیشتنیان، فێرخوازان لەلایەن محەمەد وریا خدر عیزەدین خاوەنی کۆمپانیاکە پێشوازییان لێکرا.
کۆمپانیای كود خانه دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى کۆمپانیاکەی خستەڕوو، بە ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکی، پرۆسەیی و کارگێڕییەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، بەوردى پێداویستییەکان، دیزاین و بەرمەجەکردنی بەرنامەکان و، تێچووی پڕۆژەکەى بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە. هەروەها تیشکی خستە سەر شێوازەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕاژەى بەشداربووان و بەدواداچوونی سەرنجەکانیان بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
پاشان هاوڕییەتى فێرخوازانى کرد و، بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى کۆمپانیاکەى بە فێرخوازان ناساند، لەگەڵ ئاماژەکردن بە ژینگەی کاری کۆمپانیاکانی پرۆگرامسازى و، قۆناغەکانی پەرەپێدانی سیستمەکان، هاوکات ئاماژەى بە ڕۆڵی خوێندنی زانکۆیی و ئەزموونە نێودەوڵەتییەکانی لە پەرەپێدانی لێهاتووییە پیشەیییەکان و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەریی فێرخوازاندا کرد و، هانى فێرخوازانیدا پەرە بە توانا و لێهاتویەکانیان بدەن.
محەمەد وریا خدر عیزەدین خاوەنى کۆمپانیاى كود خانه لە ئێستادا فێرخوازی قۆناغی چوارەمە لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان–هەولێر ، بە سوود وەرگرتن لە ئەزمون و بەدەستهێنانى زانیاری و لێهاتووییەکانی لە ماوەی خوێندنی زانکۆییدا کۆمپانیاکەى دامەزراندووە، هاوکات سوودى لەو دەرفەتەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەدەستهێناوە، کە لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئاڵوگۆڕى فێرخوازان سەردانى پۆڵنداى کردوە و، شارەزایی لە وڵاتی پۆڵەندا لە پسپۆڕییەکەى خۆى فراوانتر کرد.



