
فێرخوازانی بەشی گرافیک دیزاین سەردانى کۆمپانیای ئارتین کراون بۆ بەرهەمهێنانی ڕاگەیاندنیان کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم و چوارەم لە بەشی گرافیک دیزاین لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ کۆمپانیای ئارتین کراون (Artin Crown Media Production) ئەنجام دا.
سەردانە مەیدانیەکەبە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سجى عبد الهادي حافظ بەڕێوەچوو، لە کاتی گەییشتنیاندا، لەلایەن هەریەک لە نوێنەر هۆگر، لێزان قادر و کاوان قەرەداغی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
بەسەرکردنەوەی ستۆدیۆکانی دەنگ: لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى لەلایەن کارمەندانى کۆمپانیاکە ئاشنای کارەکانی کۆمپانیاکە کران، لەوانەش دیزاینی پڕۆژەی باڤیلیۆن هەولێر (Pavilion Erbil) و ریكلامی تەلەڤزیۆنی «یا جنة» بە بەشداریی گۆرانیبێژ ڕەحمە ڕیاض، کە دیزاینی سێ ڕەهەندی (3D) و کارگەرییە بینراوەکانی (Visual Effects) گرتبووە خۆ.
پاشان، فێرخوازان سەردانی ستۆدیۆکانی تۆمارکردنی دەنگیان کرد و، تاقیکردنەوەی تۆمارکردنی دەنگیان بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی ئەنجام دا.
ئەنجامی سەردانەکە سەردانەکە بە شیکردنەوەی قۆناغەکانی دروستکردنی وێنەی جوولاو (Motion Graphics Production Process) کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، سجى عبد الهادي حافظ مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی کادیرانی کۆمپانیای ئارتین کراون کرد.
You may also like
فێرخوازانی بەشی گرافیک دیزاین چالاکیەک لەبارەى هۆشیاری نەخۆشیی شێرپەنجە بەڕێوەدەبەن

