
فێرخوازێکی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان وەک شیکەرەوەی وەرزشی بەشدارى لە بەرنامەیەکى کەناڵی کوردستان تیڤی دەکات
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان
- Date تشرینی یەکەم 18, 2026
دیدار محمدامین قادر، فێرخوازی قۆناغی دووەم لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، وەک شیکەرەوەی وەرزشی لە بەرنامەیەکی تایبەتی دەزگای سەتەلایەتی کوردستان تیڤی (Kurdistan TV) میوانداری کرا.
شیکاریی زانستیی یارییەکان
لە ماوەی بەرنامەکەدا، کە ڕۆژى شەممە ڕێککەوتى (2026/10/17) بەڕێوەچوو؛ فێرخواز دیدار محمدامین قادر بە شێوازێکی زانستی و ورد شیکردنەوەی بۆ هۆکارەکانی دۆڕانی یانەی وەرزشیی هەولێر بەرامبەر یانەی عەجمانی ئیماراتی (5-4) لە چامپیۆنز لیگی کەنداو کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر ئاست و دوایین ئەنجامەکانی یانە سەرەکییەکانی ئەورووپا وەک ڕیال مەدرید، بەرشەلۆنا، مانچستەر سیتی، پاریس سان جێرمان و، ئەرسناڵى لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) خستە ڕوو.
هەر لە میانەى بەرنامەکەدا فێرخوازەکەى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، بەشێوەیەکى پرۆفێشناڵانە شیکردنەوەى بۆ لایەنە جیاوازەکانى یارییەکان کرد و، خاڵ بەهێز و لاوازەکانى هەر یانەیەکى بە وردى دەستنیشان کرد.



