
فێرخوازێکی بەشی پەروەردەی گشتی لە نۆیەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی ئەگرۆپاک فوود لە هەولێر بەشداری دەکات
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 28, 2026
لە ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر، نیگا نەهرۆ محەمەد، فێرخوازێکی قۆناغی چوارەمی بەشی پەروەردەی گشتی لقی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتیی د. سامڕەند ئەمینی، بەشداری لە نۆیەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی ئەگرۆپاک فوود کرد.
لە ماوەی بەڕێوەچوونی پیشانگەى ئاگرۆپاکدا، کۆشکی کۆمپانیای سریلانکی بووە جێگەی پێشوازیی گەرمی سەردانیکاران، میوانان و هاوبەشانی بازرگانی؛ بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و دروستکردنی پەیوەندی و هاوبەشیی نوێ لە کەرتی خۆراک و پیشەسازیدا.
هاوکات نیگا نەهرۆ محەمەد وەک وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی بۆ کۆمپانیای سریلانکی کاری کرد، کە خاوەنی کارگەکەی محەمەد ئەنوەر عەلی بوو و، ڕۆڵی لە ئاسانکاریی پەیوەندیی نێوان نوێنەرانی کۆمپانیا و سەردانیکەران هەبوو.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە درێژەی کارەکەیدا لە ناو پیشانگاکەدا، ئەو فێرخوازە پەیوەندیی نێوان لایەنی کۆمپانیا و میوانانی پیشانگاکەی ڕێکخست، کە ئەمەش کارکردنی لە ژینگەیەکی بازرگانی نێودەوڵەتی و فرە کەلتووریدا لەخۆگرتبوو.
لە کۆتاییدا، ئەم بەشداریکردنە بوارێکی بۆ ڕەخساند تا زانیارییە ئەکادیمییەکانی لە کەشێکی کارکردن و پەیوەندیی نێودەوڵەتیدا بەکاربهێنێت و ئەزموونی کرداری وەربگرێت.



