قوتابیانی بەشی زمانی ئینگلیزی بەشداری گفتوگۆیەکی زانستییان کرد
- Categories بەشی زمانی ئینگلیزی, كۆلێژى ئاداب و هونهرهكان
- Date شوبات 17, 2019
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٧/٢/٢٠١٩ لە کەمپەسی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، چوار قوتابی قۆناخی دوەمی بەشی زمانی ئینگلیزی وەک نوێنەرانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری گفتوگۆیەکی زانستییان کرد دژی چوار قوتابی کۆلێژی زمان و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەددین. ناونیشانی دیبەیتەکە بەم شێوەیە بو؛(ئایا وا پێویست دەکات زمانی پەروەردە و فێر کردنی قوتابخانەکانمان کوردی بێت یاخود ئینگلیزی؟). زمانی گفتوگۆکە ئینگلیزی بو و بە شێوەیەکی سەرکەوتو بەڕێوەچو.



