كۆبونههی ساڵانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كارگێری زانكۆكانی گڕوپی جیهان ٢٠١٧ ده‌ستی پێكرد
كاتژمێر ١٠ به‌یانی ڕۆژی ٤-٢-٢٠١٧ له‌ژێر دروشمی ( په‌ڕه‌پێدان ، هه‌ماهه‌نگی ، بهدیكۆمێنتكردن ) هه‌ر چوار زانكۆی گڕوپی جیهان ، زانكۆی جیهان- هه‌ولێر ، زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی ، زانكۆی جیهان – سلێمانی ، زانكۆی جیهان- دهۆك به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانراو یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ده‌سپێكرد .
سه‌ره‌تا كۆبونه‌وه‌كه به‌وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ده‌ستی پێكرد . دواتر چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه ئه‌مانه پوخته‌ی وتارهكانن :
– وتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ، سه‌رۆكی لیژنه د. سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر خوێندییه‌وه
– وتاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان به‌رێز د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی خوێندیه‌وه
– وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر به‌رێز د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆ
– وتاری سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی د. محمد خۆشناو
– وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- سلێمانی د. عبدولواحید عمر
وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- دهۆك د. سعید سلیڤانی
پاش وتاره‌كان ، له‌لایه‌ن به‌رێز د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر رێنمایی بۆ دانیشتنه‌كان ڕاگه‌یێندراو پاش وه‌رگتنی (پشوویێك و كۆڤی برێك )دانیشتنه‌كان ده‌ستیان پێی كرد .
– دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی گشتی و سه‌رۆك زانكۆكان و یاریده‌ده‌رانیان
– دانیشتنی ڕاگڕوسهرۆك به‌ش و بریادهردهری به‌شه زانیستییهكان كه به‌شه‌كانی ( یاسا، په‌ویوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، زانست به‌گشت به‌شه‌كانییه‌وه ، كارگێڕی كار‌و كارگێڕی ته‌ندروستی و كارگێڕی یاسایی ، ژمێریاری و دارایی و بانك ، به‌شه‌كانی زمان و وه‌رگێڕان ، به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری ، ڕاگه‌یاندن و پهروهردهوی هونه‌ری ، وه‌رزش ، شێوه‌كاری ) هه‌رچوار زانكۆ له چه‌ندین هۆڵی جیاجیا بۆ ماوه‌ی دوو كاتزمێر به‌رێوه‌چوو
هه‌روا دانیشتنی یه‌كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ( كارگێڕی و خۆیه‌تی ، تۆمار‌و وه‌رگرتن ، ژمێریاری ، كوالیتی ئهشۆڕهنس ، چالاكییه‌كان ) ی هه‌ر چوار زانكۆ له‌چه‌ندین هۆڵی جیاجیادا به‌رێوه‌چوو .
دوای دوو كاژێر له گفتوگۆكردن بۆ چۆنیه‌تی ( په‌ڕه‌پێدان ، هه‌مامه‌نگی ، بهدیكۆمێنتكردن ) له‌نێوان زانكۆكاندا‌و بۆ خودی هه‌ر زانكۆیه‌كیش و له‌هه‌ندێ دانیشتنیش زیاتر له‌و ماوه‌یه كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام گهڵالهكران و له دانیشتنی كاتژمێر ٣ی دوای نیوه‌ڕۆ خوێندرانه‌وه .
بهرلهتهواو بونی ئه‌م ڕێوره‌سمه له‌لایه‌ن د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بڕوانامه‌و میدالیای رێز لێنان به‌خشرایه سه‌رۆك زانكۆكان ویه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی دانپێنراوی كوردستانیش له نێو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپڕاتۆریرتی عوسمانلی كهمێژوی دروستكردنی بۆساڵی ١٨٥٠ ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك دیاری به‌خشرایه هه‌رچوار زانكۆ .