سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پێشانگای بیناسازی به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
ڕۆژی ٦-٢-٢٠١٧ كاتژمێر سێی دوای نیوه‌ڕۆ به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، به یاوه‌ری به‌رێزان دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێرو دكتۆر نه‌جده‌ت شاكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان وكارگێڕی و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌شی زانستی زانكۆی جیهان ، پێشانگای به‌رهه‌می هزری ئه‌ندازیاری قوتابییانی به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی قۆناغی دووی به‌سه‌ركرده‌وه .
ئه‌م پێشانگایه له كۆمه‌ڵێك كاری هزری نه‌خشه‌و دیزاینی بیناسازی و باڵاخانه‌ی مۆدرێن پێكهاتبوو ، كه به‌رهه‌می قوتابییانی به‌شی ئه‌ندازیاری قۆناغی دوو بوو ، بوه مایه‌ی ده‌سخۆشی و سه‌رنجراكێشان و تێڕامانی قوڵی ئاماده‌بوان .
دكتۆر نه‌وزاد یهحیاباجگر ، له میانه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی پرۆژهكانداخۆشحاڵی خۆی بۆ بوونی ئه‌م قوتابییه داهێنه‌رانه‌ی زانكۆی جیهان ده‌رده‌بڕی و زیاتر هانی ده‌دان و ڕێنمایی پێویستی ده‌دانی كه چۆن له ئاینده‌دا ببنه ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری كوردستان ، به‌سود وه‌رگرتنی به‌رده‌وامیان له زانستی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌ندازیاری ، به تایبه‌تیش له بواری بیناسازی و ته‌لارسازی مۆدرێن دا .