شاندی زانكۆی جیهان ئاماده‌ی به‌خشینی بڕوانامه‌ی خولی ڕابه‌رایه‌تی كارگێڕی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێ
رۆژی ٧-٢-٢٠١٧ شاندی زانكۆی جیهان بهسهۆكایهتی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆی جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ‌و دكتۆر سه‌میر سه‌لاحه‌دین سه‌رۆكی به‌شی كارگێری ته‌ندروستی له‌زانكۆی جیهان و وانه‌بێژی خولی ڕابه‌رایه‌تی كارگێری و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆ به‌ژداری رێوره‌سمی به‌خشینی بڕوانامه‌ی خولی ڕابه‌رایه‌تی كارگێڕی په‌رله‌مانی كوردستان بوون .
ئه‌م ڕێوره‌سمه كه له‌هۆڵی پهناگهری په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو ، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆی جیهان و به‌خشینی بڕوانامه به كارمه‌ندانی به‌شدار بووی خوله‌كه ، له‌دانیشتنێكدا باس له هه‌ماهه‌نگی و به‌ستنی په‌یوه‌ندی جۆراو جۆری كارگێری و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سود وه‌رگرتن له توانای زانستیییه‌كان بۆ توێژینه‌وه‌ی بابه‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی هاوچه‌رخ . له‌لایه‌ن زانكۆه دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر هه‌موو توا نا زانستی و كارگێڕی و میدیایی زانكۆی جیهان – هه‌ولێریان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری زانستی و توێژینه‌وه‌و به‌ستنی خولی جۆراوجۆری كارگێڕی .
جێی باسه سازدانی ئه‌م خوله‌ی ڕابه‌رایه‌تی كارگێڕی له‌نێوان زانكۆی جیهان و په‌رله‌مانی كوردستان دا كهلهكۆتاییهكانی مانگی ساڵی ٢٠١٦ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سترا و به‌شداریكردنی چه‌ندین په‌رله‌مانتاری كوردستانیش له پانێله‌كانی (نه‌خشه‌رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستانی – عێراق له‌روانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا) كهزانكۆی جیهان هه‌ولێر له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦لهزانكۆ سازیده‌كات ، به هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی ئه‌كادیمی و یاسایی له‌نێوان ئهكادییمیان و یاسادانه‌ران ، زانكۆ و په‌رله‌مان داده‌نرێت ، بۆ به‌دی هێنانی ئامانجی هاوبه‌ش.