لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێک لەبارەى بەرنامەى (SPSS) کرایەوە
لە درێژەى خولە بەردەوامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەى تواناى مامۆستایان و ستافى زانستى بەشەکان، خولێکى ڕاهێنان لەسەر بەرنامەى (SPSS)کرایەوە.
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢٩/٥/٢٠٢١) لە هۆڵەکانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەش خولێکى ڕاهێنان لەسەر بەرنامەى (SPSS) بۆ مامۆستایانى و ستافى زانستى بەشەکانى زانکۆ کرایەوە.
ئەو خولە، کە بۆ ماوەى شەش ڕۆژ بەردەوام بوو، ئامانج لە کردنەوەى ئاشناکردنى بەشداربووان بوو بە گرنگى شێوازەکانى بەکارهێنانى ئامار لە توێژینەوەى زانستى و پەرەپێدانى تواناکانیان لەو بوارەدا.
خولەکە لەلایەن سەرۆکى بەشى کارگێڕى گشتى و، دکتۆر (قسى حەمید سەلامى) بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتى شیکردنەوەى داتا و زانیارى توێژینەوەکان بەمامۆستایان کرا، بەشێوەیەکى گشتى خولەکە چوار تەوەرى سەرەکى لەخۆگرتبوو، کە بریتبوون لە (زانستى ئامار و جۆرەکانى، داتا ئامارییەکان، بەرنامەى (SPSS)، چۆنیەتى بەکارهێنانى (SPSS).
خولی ڕاهێنان ” SPSS “، لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆی چیهان – هەولێر بەهاوکارى بەشى کارگێڕى کار بۆ ستافی ئەکادیمی و کارمەندانی زانکۆی جیهان – هەولێر ڕێکخراوە، کە تیایدا ڕۆژانە بۆ ماوەی (3) کاتژمێر بابەتەکان پێشکەش دەکرێن و تیدا نزیکەى (٢٥) مامۆستا بەشدارین کرد .
ساڵانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین خول و ڕاهێنانى جۆراوجۆر بۆ ستافى زانستى و ئەکادیمى بەشەکان و کارمەندانى دەکاتەوە، بەئامانجى ڕاهێنانیان بەنوێترین زانیارى و پێشکەوتنەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، کردنەوەى ئەم خولى ڕاهێنانەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ.