زانکۆى جیهان-هەولێر کۆرسێکى شیکردنەوەى داتا بۆ ستافى بەشە زانستیەکان دەکاتەوە
بەمەبەستى پەرەپێدانى تواناى مامۆستایان و ستافى زانستى بەشەکان، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆرسێکی ڕاهێنان لە بوارى (Python) بۆ شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان کردەوە.
لەو خولى ڕاهێنانەدا، کە بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێ، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢٩/٥/٢٠٢١) لە هۆڵەکانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر دەستى پێکرد، وانەکانى ئەو خولەکە کە لەلایەن سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپیوتەر و، ژمارەیەک لە مامۆستایانى ئەو بەشە دەوترێنەوە، مامۆستایانى بەشداربوو بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتى شیکردنەوەى داتا و زانیارى توێژینەوەکان پێ دەکرێ، ئەوەش کارئاسانى تەواو بۆ پەرەپێدانى تواناى ستافى زانستى بەشەکان دەکات تا بەشێوازێکى سەردەمیانە فێرى تەکنیک و شێوازەکانى پڕۆسەکانى کۆکردنەوەى زانیارییەکان و شیکردنەوەى داتاکان و دەرهێنانى دەرئەنجامى توێژینەوەکانیان ببەن.
خولی ڕاهێنان ” Python for Data Analysis “، لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆی چیهان – هەولێر بۆ ستافی ئەکادیمی و کارمەندانی زانکۆی جیهان – هەولێر ڕێکخراوە، کە تیایدا ڕۆژانە بۆ ماوەی (3) کاتژمێر بابەتەکان پێشکەش دەکرێن و تیدا (20) مامۆستا بەشدارین کردوە .
دوای تەواوبوونی خولەکە لە ڕێکەوتى (١٤/٦/٢٠٢١) بەشێوەیەکى سەرکەوتوو، بەشداربووان لە توانایاندا دەبێت زانیارییەکان کۆبکەنەوە و شیکردنەوە بۆ داتا بەدەستهاتووەکان بکەن و، دەرئەنجامى وردتر و زانستیانەتر بخەنەڕوو.
ساڵانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین خول و ڕاهێنانى جۆراوجۆر بۆ ستافى زانستى و ئەکادیمى بەشەکان و کارمەندانى دەکاتەوە، بەئامانجى ڕاهێنانیان بەنوێترین زانیارى و پێشکەوتنەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، کردنەوەى ئەم خولى ڕاهێنانەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ.