فێرخوازان لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس جێگرەوەیەک بۆ قاوەی عەرەبی لە ناوکى خورما و زەنجەفیل زیاد دەکەن
ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر جێگرەوەیەک بۆ قاوەی عەرەبی لە ناوکى خورما و زەنجەفیل زیاد دەکەن.
بەسەرپەرشتى دکتۆر (ساڵح مصطفی ساڵح زێباری ) سەرۆکى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس، ژمارەیەکلە فێرخوازانى قۆناغى چوارەم، کە پێکهاتبوون لە فێرخوازان ( بورهان خەلیل، زیلان عەبدولقادر. هەردى تۆفیق و سۆلین سیروان ) لە پڕۆژەیەکى زانستیدا قاوەیەکی بێ کافاینی تەندروستیان لە ناوکى خورما و زەنجەفیل پەرەپێدا، ئەوەش بەزیادکردنى ڕێژەی جیاوازی زەنجەفیل زیاد کرد دوای چەندین تاقیکردنەوە.
ئەنجامدانى ئەم تاقیکردنەوەیە، ماوەى چەند مانگێکى خایاند، کە بەسود وەرگرتن لە تاقیگەکانى زانکۆى جیهان، هەنگاوەکانى پڕۆژ زانستیەکە جێبەجێکرا، کە سێ قۆناغى جیاوازى لەخۆگرتبوو و، بەپێی ستانداردی بەریتانی کە بۆ هەڵسەنگاندنێکی هەستەوەری لە ڕووی تام و چێژەوە پەسەند کراوە جێبەجێ کرا، لە قۆناغى دووەمدا کار لەسەر زانینی پلەی بەیەکگەیشتن نێوان قاوەی جێگرەوە کە لە خورما و قاوەی ئاسایی ئامادەکراوە کرا، لە قۆناغى سێیەمدا کار لەسەر باشترین جۆریان کرا، ئوەش دواى ئەوەى زەنجەفیلیان بۆ زیادکرا .
واش بڕیارە دواى شیکردنەوەى وردى داتا بەدەستهاتووەکان لە ئایندەیەکى نزیکدا دەرئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە.