
لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنان دەربارەی بەهێزکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە پێناو خزمەتکردنی پەرەپێدانی بەردەوام لە سەردەمی ژیرى دەستکرددا بەڕێوەچوو
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 29, 2026
بە چاودێری پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابیر دەلۆ، سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، زانکۆکە خولێکی ڕاهێنانی پسپۆڕیی بە ناونیشانی «بەهێزکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن لەپێناو خزمەتکردنی پەرەپێدانی بەردەوام لە سەردەمی ژیری دەستکرددا» بە هاوکاری کۆمەڵەی زانستی بۆ توێژینەوە پەروەردەییە بەردەوامەکان (SASES) ڕێکخست.
خولەکە بە بەشداری کۆمەڵێک لە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان، توێژەران و گەشەپێدەران، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ گۆڕانکارییە خێراکانی بواری دیجیتاڵی و پێداویستییەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە کەرتی پەروەردەدا بەڕێوەچوو.
دانیشتنە زانستییەکان و، تەوەرەکانی ژیری دەستکرد لە پەروەردەدا
کارەکانی خولەکە، کە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆی جیهان – هەولێر بەڕێوەچوو، بە وتارێکی کردنەوە و بەخێرهاتنی بەشداربووان دەستی پێکرد، پاشان دانیشتنە زانستییەکان دەستیان پێکرد کە تێیدا لایەنی تیۆری و پراکتیکی پێکەوە گرێ درابوون.
لە تەوەری یەکەمدا، دکتۆر ئەحمەد عەبد عەون عەبد عەلی، سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی، بابەتێکى بە ناونیشانی «دەروازەیەک بۆ ژیری دەستکرد لە پەروەردە و فێرکردندا» پێشکەش کرد و تێیدا ئاسۆکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا ژیرەکانی لە پەرەپێدانی ژینگەی فێرکردندا خستە ڕوو.
دواتر م. دکتۆر خالید فازڵ جاسم، سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، بابەتێکى دەربارەی «ئەندازیاری و دووبارە داڕشتنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن» پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر میکانیزمەکانی نوێکردنەوەی پێکهاتەی پرۆگرامەکان بە شێوەیەک لەگەڵ پێشکەوتنە دیجیتاڵییەکاندا بگونجێت.
هەروەها لە تەوەری سێیەمدا، مامۆستاى یاریدەدەر عومەر عادل محەمەد عەلی، سەرۆکی بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی، باسی لە «ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs)» و ڕێگەکانی تێکەڵکردنی چەمک و بەهاکانی لە سیستمی پەروەردەییدا کرد.
ئیتیکی دیجیتاڵی، دیزاینی پڕۆگرام
هەر لە درێژەى چالاکییەکانی خولەکە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر شازاد ڕەمەزان حەسەن، بابەتێکى بە ناونیشانی «ئیتیکی ژیری دەستکرد و بەردەوامیی دیجیتاڵی» پێشکەش کرد، و بەدوایدا پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر لەیس ڕەزوقی فڵەیح، باسى لە «داڕشتنی یەکەکانی خوێندنی نێوان-پسپۆڕییەکان» کرد.
بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک
لە لایەنی پراکتیکی و داهێنەرانەشدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕیم جەعفەر ئیسماعیل، باسى لە «دروستکردنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی و میدیا» کرد، ئینجا مامۆستاى یاریدەدەر عەلیا ئەسعەد مەهدی، زنجیرە وانە زانستییەکانی خولەکە بە بابەتێک بەناونیشانى «داڕشتنی چالاکی و پلانەکانی خوێندن» کۆتایی پێهێنا.
جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی بەردەوامی ئەکادیمی لە کۆتایی خولەکەدا پرۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، و وتارێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد، کە تێیدا جەختی لە پەرۆشیی بەردەوامی زانکۆی جیهان – هەولێر کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕەوتی پەرەپێدانی ئەکادیمی و ڕاهێنانی بەردەوام و هاوشانبوون لەگەڵ نوێترین پێشکەوتنە زانستی و تەکنەلۆژییەکان لە کەرتی خوێندنی باڵادا.
پاشان پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی خەتیە سەرۆکی کۆمەڵەی زانستی بۆ توێژینەوە پەروەردەییە بەردەوامەکان، وتارێکی پێشکەش کرد و ستایشی هاوکارییە زانستییە بەرهەمدارەکەی لەگەڵ زانکۆدا کرد و ئاماژەی بە گرنگیی دەرەنجامەکانی ئەم خولە دا لە خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردەدا.
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و، دابەشکردنی بڕوانامەکان
دوابەدوای ئەوە، ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و دابەشکردنی بڕوانامەکان بەڕێوەچوو؛ تێیدا پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی خەتیە بڕوانامەی بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا دابەش کرد وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشدارییە زانستییەکانیان، هەروەها بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابیر دەلۆیی، سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر کرد کە لە بری بەڕێزیان لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم حەسەنەوە وەرگیرا.
هەروەها دوو بڕوانامەی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە هەریەک لە پرۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن و دکتۆر ئەحمەد عەبد عەون، سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی کران، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵە بەرچاوەکانیان لە ڕێکخستن و سەرخستنی خولەکەدا.
لە لای خۆیەوە، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن بڕوانامەی بەشداریکردنی بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەش کرد.



