
لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی جیهان-هەولێر؛ دەرچووان و فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکسى زانکۆ ئەزمونەکانیان خستەڕوو
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، کارەکانی دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی «قەڵەوی: سەردەمێکی نوێی 2026 – خۆپاراستن، چارەسەرکردن و چاودێریی فرەپسپۆڕی» لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بەرسامی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدان و داهێنان بەردەوام بوو، ئەوەش بە خستنەڕووى ئەزمونى سەرکەوتوویی دەرچووان و فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێگەی دوو پانێڵی تایبەت.
بەکارهێنانی زانست لە کەرتی تەندروستیدا: پانێڵی یەکەم بەناونیشانی «لە دەرچوونەوە تا سەرکەوتن: ئەزموونی دەرچووانی زانکۆی جیهان لە بەڕێوەبردنی فرەپسپۆڕیی قەڵەوی» بە بەشداریی هەشت دەرچووی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو، لەوانەش: ژیلوان محەممەد حسێن، نەبەء ئەسعد (نەخۆشخانەی فەقێی زانکۆیی لە دەی)، ئەوین هیواد، هاریز یاسین تایفور (نەخۆشخانەی سەردەم)، زەینەب ئیحسان محەممەد (ڕێکخراوی یونیسێف لە دهۆک)، بەخشندە دلێر ئەنوەر (کۆمپانیای ئابۆت بۆ خۆراک)، سالار سەلام عومەر و مجتبى صباح عبد الحسن (نەخۆشخانەی کەفیل لە کەربەلا). دەرچووان ئەزموونی پراکتیکیی خۆیان لە کلینیک و نەخۆشخانەکاندا خستە ڕوو.
داهاتووی خۆراک و چاودێریی تەندروستی: پانێڵی دووەم بەناونیشانی «لە فێربوونەوە تا بەدەستهێنان: چیرۆکەکانی فێرخوازانی زانکۆی جیهان» و بە بەشداریی فێرخوازان: ئەحمەد جەبار حسن، عەبدوڵڵا مثنى عبدالرزاق، مەروان محەممەد ئەحمەد، ژوان خالید ئەحمەد و شیرین ئازاد ڕەسوڵ بەڕێوەچوو، کە تێیدا تیشکیان خستە سەر گەشەی ئەکادیمی و بەشداریکردنیان لە چالاکییە زانستییەکاندا.
ئەنجامی پانێڵەکان هەردوو پانێڵەکە بە ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان خوێندنی زانکۆیی و بازاڕی کار بەتایبەت لە بوارى نیوتریشن و دایەتێتیکس کۆتاییان هات.



