وەزیری خوێندنی باڵا سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆكی بەشی كارگێڕی كار دەكات
- Categories بەشی كارگێڕی كار, كۆلێژى زانستهكانى كارگێڕى و دارایى
- Date ئازار 6, 2019
رۆژی 19 / 2 / 2019 بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوێكی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێز د. هاوكار قاسم پیردادود سەرۆكی بەشی كارگێڕی كار كرد بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی كە بەڕێزین بینیویەتی لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی شاندكردن و پڕۆگرامی گەشەپێدانی مرۆیی (HCDP) لە رووی پێداچوونەوە بە فایلی شاندكراوانی دەرەوەی هەرێم بۆ خوێندن و كاركردن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەكانیان و ئاسانكردنی بەڕێوەچوونی كارەكان لە بەڕێوەبەرایەتیەكە



