پەیمانگەی ئاوات پەیمانگەی ئاوات بۆ راهێنانی مێشک ڕێز لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەنێت
لەبەرامبەر هەوڵ و کار و چالاکیەکانیان بۆ خزمەتکردن بە منداڵانى پەیمانگەکەیان، بەڕێوەبەرى پەیمانگەی ئاوات بۆ راهێنانی مێشک لە شارى هەولێر بڕوانامەى ڕێز و سوپاسى پێشکەش بەژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە پەراوێزى مەراسیمى ڕێزلێنانەکەشدا، فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار ئاهەنگێکى خنجیلانەیان بۆ منداڵانى پەیمانگەکە ڕێکخست و بەپێشکەشکردنى چەند چالاکیەکى هونەرى و مۆسیقى خەندە و خۆشیان خستە دڵى منداڵان، هەروەک پێشتریش فێرخوازانى چەند چالاکیەکى دیکەیان بۆ منداڵانى ئەو پەیمانگە ڕێکخست، لەوانەش پێشبڕکێیەکە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لەگەڵ دابەشکردنى دیارى جەژنى نەورۆز و ڕێکخستنى چالاکیەکى هونەرى و گۆڕانى و مۆسیقا.
لەکۆتایی سەردانەکەشدا بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئاوات بۆ راهێنانی مێشک سوپاسی و دەستخۆشى لە هەوڵ و ماندووبونی فێرخوازان و سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار و زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد بۆ پاڵپشتیە بەردەوامەکانیان لە پەیمانگەکە و خزمەتکردنى منداڵان.