فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دیارى جەژنانە پێشکەش بەمنداڵانى پەیمانگەى هیواى نابیستان دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیە خۆبەخشى و خێرخوازییەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆزدا، ئەمجارەیان لە شارى هەولێر منداڵانى پەیمانگەى هیواى نابیستانیان بەسەرکردەوە.
بۆ ئەو مەبەستە، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠٢٣) بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشەکەیان؛ گروپێک لە فێرخوازانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى پەیمانگەى هیواى نابیستانیان کرد و، لەلایەن بەڕێوەبەرى پەیمانگەکە بەگەرمى پێشوازیان لێکرا.
پاشان؛ فێرخوازان دیارى جەژنى ڕەمەزانیان بەسەر (٥٢) منداڵى پەیمانگەکە دابەشکرد، چالاکیەکە بووە مایەی دڵخۆشی و ئاسودەی منداڵانى پەیمانگەکە، بۆ ئەوەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسی بەڕێوەبەری پەیمانگەی هیواى نابیستانى هەولێریان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەته، دووپاتيشیان کردەوە؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەگشتى و، فێرخوازانى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ بەتایبەت لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێ بۆ دڵخۆشیکردن و هاوکاریکردنى ئەو گروپ و چین و توێژانەى کۆمەڵگە، کە پێویستیان بەکۆمەک و هاوکارى و دەستگیرۆیکردن دەبێ.