ئامادەیی شکۆدار تاقیگە و بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاشناکردنیان بەژینگەى خوێندن لە زانکۆ، ئامادەیی شکۆدار لە شارى هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستا سابات مستەفا گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٧/٣/٢٠٢٢) فێرخوازانى ئامادەیی شکۆدار لەلایەن دکتۆر عەلى محەمەد حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ پێشوازیان لێکرا و، کورتەیەکى لەبارەى گرنگى بەشەکەیان پێشکەش بەفێرخوازانى میوان کرد.
پاشان لە تاقیگەى بەشى بایۆمیدیکاڵ لەلایەن یاریدەدەرانى تاقیگە خاتوو هێڤى و سیروان غەفور و خاتوو لاڤە سەردار، بەشەکانى تاقیگەکە و سروشتى کارکردن لە تاقیگە و ئامانج و مەبەستەکانى کارکردنى فێرخواز لە تاقیگە بۆ فێرخوازانى میوان ڕونکرایەوە.
هەر لە تاقیگەکاندا، فێرخوازان ئاشنایى چۆنیەتى دۆزینەوەى بەکتریا و نەخۆشیەکان و دیاریکردنیان کران، دواتر و بۆ زیاتر ئاشناکردنی فێرخوازان بەسروشتی کاری تاقیگەی فیزیۆلۆجی مرۆڤ لە تاقیگەى فیزیۆلۆجی بەوردى فێرخوازان لەلایەن خاتوو نەشمیل عومەر یاریدەدەرى تاقیگە بەوردى باس لە پێکهاتەى جەستەى مرۆڤ و ئەرکى ئەندامانى جەستەى مرۆڤ کرا.