ئهنجامدانی وۆرکشۆپێک لەبارەی سۆفتوێری Manedeley
مامۆستا عبداللە ناهی، مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ڕێکخستنی وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژە بە ناونیشانی “سۆفتوێری Menedely بۆ بەڕێوەبردن و هاوبەش کردنی توێژینەوەکان” لە ڕۆژی پێنج شەممە ٠٩/٠١/٢٠٢٠.
لە وۆرکشۆپەکە سەرەتا لە سەر گرنگی ڕێکخستن و پۆلێن کردنی سەرچاوە ئەکادیمیەکان بۆ توێژەران باس کرا.دواتر سۆفتوێری Menedely، وەکوو ئامرازێکی بەسوود بۆ توێژەران بە مەبەستی ڕێکخستنی کۆمەڵێک سەرچاوەی ئەکادیمی، بە ئامادەبووان ناسرا.