ئهنجامدانی وۆرکشۆپێک لهلایهن بەشی زانستی کۆمپیوتەر
بەشی زانستی کۆمپیوتەر، هەڵسا بە ڕێکخستنی وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی “ئامرازی Moodle” بۆ مامۆستایانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە٣٠-٢٩/١٢/٢٠١٩ و هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ٠٩/٠١/٢٠٢٠. وۆرکشۆپەکە لە لایەن بەڕێز دوکتۆر حسن فهمی، مامۆستای زانکۆی جیهان، پێشکەشکرا.
ئەم وۆرکشۆپە بە مەبەستی ناساندن و چۆنیەتی بەکارهێنانی Moodle بۆ مامۆستایان ڕیکخرا. لە ئێستادا ئامرازی Moodle، ئامرازی سەرەکیە بۆ مامۆستایان بۆ بەڕێوەبردنی وانەکانیان و هەروەها هاوبەش کردنی مەتێریاڵەکانی فێرکاری و سەرچاوە ئەکادیمیەکان بۆ خوێندکاران.