بەشى ئەندازیارى تەلارسازى گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست
بەئامانجى لە نزیکەوە ئاشنابوون بەبوارى هونەرەکانى تەلارسازى، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى گەشتێکى زانیارى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست
لەو گەشتە زانستیەدا، کە بەسەرپەرشتى (مامۆستاى یاریدەدەر ألحان فارس ابراهیم) لە ڕێکەوتى (٢٢/٢/٢٠٢١) بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم ڕێکخرا بوو، سەردانى سێ ناوچەى شوێنەوارى شارى هەولێریان کرد.
لەو سەردانە مەیدانیەدا، فێرخوازان سێ ناوچەى لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە، کە بریتبوون لە ڕۆژهەڵاتى هەولێر- ڕێگەى کۆیە، عەینکاوە ١٠٨، هەروەها ناوچەیەکى دیکە کە دەکەوێتە سەر شەقامى ١٠٠ مەترى بەرامبەر پارکى سامى عەبدول ڕەحمان.
ئەم سەردانە مەیدانیە زانستیە، وەک بەشێک لە پێداویستیەکانى بابەتى (Urban Design I) دادەنرێ، کە ئامانجى سەرەکى ئاشناکردنى فێرخوازانە بەلایەنى ئەندازیارى و شارستانى ناوچە جیاکان و کۆکردنەوەى زانیارى پێویستە سەبارەت بەلایەنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى وەک ئاوەڕۆ، شەقام و شۆستەکان و پێداویستیەکانى دیکە.