بەشى پەيوەندييە نيودەوڵەتيەكان ودبلؤماسي پريس كۆنفراسێكى ديپلۆماسى گریمانەیی بەڕێوەدەبات
بۆ پراكتيزە كردنى چۆنيەتى لێدوانى ديبلۆماتكارى، ڕۆژى سێشەمە ڕێکەوتى (٦/ ٤ / ٢٠٢١) لە هۆڵى باڵەخانەى تەلەفزيۆنى جيهان، پريس كۆنفرانسێكى گريمانەى لەلايەن سەرۆكايەتى بەشي پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكان ودبلۆماسى زانكۆى جيهان – هەولێر ، بۆديبلۆماتكارانى شاندى عێراق و توركيا و ئەمريكا ڕێكخست.
لەسەرەتادا لەلايەن مامۆستاى ياريدەدەر ڕەشيد ميكائيل باس لە بابەتى دیبلۆماتى کرا، پاشان پرێس كۆنفرانسێكى گريمانەى بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەش فێرخوازانى قۆناغي چوارى ( ئێواران) ڕۆڵى دبلۆماتكارانى عێراق توركيا و ئەمريكایان بينى.
دواى گفتوگۆكردن لە نێوان شاندي دانوستكار سەبارەت بە ئاسايشي سنور و دەرئەنجامى كۆبوونەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكى (گريمانەى) خرایەڕوو و، لێدوانيان بۆكەناڵەكانى ڕاگەياندن دا.